دەستپێک | هەواڵ و ڕاپۆرت | رۆژنامەنوسان لەسلێمانی كۆدەبنەوە

رۆژنامەنوسان لەسلێمانی كۆدەبنەوە

By
قەبارەی فۆنت: Decrease font Enlarge font
رۆژنامەنوسان لەسلێمانی كۆدەبنەوە

21 شوبات, کوردستانی سلێمانی -

بەپێی ئاگاداریەكی دەستەی سەرپەرشتیاری گردبونەوەی ناڕەزایی رۆژنامەنوسان، بڕیارە سبەینێ‌ (چوارشەممە) كۆبونەوەیەكی رۆژنامەنوسان لەبارەگای رۆژنامەی هاوڵاتی لەسلێمانی بەڕێوەبچێت.
سلێمانی، ئاوێنە: لەمبارەیەوە كەمال رەئوف سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی‌و ئەندامی دەستەی ناوبراو رایگەیاند "بڕیارە سبەینێ‌ كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕن لەسەر پێشێلكاریەكانی دەرهەق بەرۆژنامەنوس‌و ئامادەكاری بۆ گردبونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رۆژنامەنوسان لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی، لەبارەگای رۆژنامەی هاوڵاتی كۆببینەوە".
سەرنوسەری هاوڵاتی وتیشی "داواكارین هەر دەزگایەكی رۆژنامەوانی نوێنەرێكی خۆی بۆ كۆبونەوەكە بنێرێت"، ئەمە جگە لەوەی "هەر رۆژنامەنوسێك ویستی بەشداربونی هەبێت دەتوانێت ئامادەی كۆبونەوەكە بێت".
دەستەی سەرپەرشتی گردبونەوەی ناڕەزایی رۆژنامەنوسان، دەستەیەكی تایبەتە بەناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەپێشێلكاریەكانی دەرهەق بەڕۆژنامەنوسان.
رۆژی 17ی شوباتی رابردو، لەكاتێكدا رۆژنامەنوسان ویستی روماڵكردنی روداوەكانی بەردەرگی سەرای سلێمانیان هەبوو، دەرزگا ئەمنیەكان جگە لەرێگە گرتن لەو كارەیان، هێڕشیان كردە سەر چەند رۆژنامەنوسێك‌و چەند رۆژنامەنوسێكی تریشیان دەستگیر‌و دەستبەسەر كرد.
سەرچاوە : ئاوێنە ، وێنە: سبەی

بەشدار لە وەلامدانەوەکانی سەنج سەرنج (0 نێردرا)

سەرجەم: | خستنەڕووی:

سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە

  • Bold
  • Italic
  • Underline
  • Quote

تکایە ئەوە کۆدەی کە لە وێنەکەدا دیارە بینوسە:

Captcha
  • بینێرە بۆ هاوڕێیەک بینێرە بۆ هاوڕێیەک
  • دەقی چاپکردن دەقی چاپکردن
  • دەقی سادە دەقی سادە

دەستەواژە:

هیچ دەستەواژەیەک نیە

ئەم بابەتە هەڵبسەنگێنە

0