رۆژنامه‌نوسانی كه‌ناڵی ( په‌یام‌و سپێده): ده‌زگا حزبییه‌كان زانیاریمان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه
١٩ ی شوبات, کوردستانی سلێمانی - م. ع -
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رۆژنامه‌نوسانی كه‌ناڵی ئاسمانی ( په‌یام‌و سپێده ) له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی دوور له (زانیاری و موخابه‌راتی)، زانیاری له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ كه له‌كه‌ناڵه‌كانی په‌یام‌و سپێده كار ده‌كه‌ن كۆكراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه نیوز، سلێمانی: له‌به‌شێكی ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌مرۆ (یه‌كشه‌ممه)، وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه نیوز كراوه هاتووه "ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه لامان به‌شێوه‌یه‌ك زانیاری‌یان كۆكردۆته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه ئه‌و كه‌سانه تازه هاتبێتنه سنوره‌كه به‌تایبه‌تی داوای ژماره‌ی مۆبایل‌و شوێنی نیشته‌جێبون‌و خزمه نزیكه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه كراون، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه به‌رۆژ چه‌ك هه‌ڵده‌گرن یان نا".
رۆژنامه‌نوسانی كه‌ناڵی ( په‌یام‌و سپێده)، سه‌لامه‌تی گیانی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و دوو كه‌ناڵه، ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ده‌زگا حكومی‌و حزبیه‌كانی سنوره‌كه.
ته‌واوی ڕونكردنه‌وه‌كه بخوێنه‌ره‌وه ...
به‌داخه‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاره‌كانی په‌یامنێران و رۆژنامه‌نوسانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به ئاشكرا په‌خش ده‌كرێن و هاولاتیان ده‌یان بینن لێره‌و له‌وێ رۆژانه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه ده‌زگا تایبه‌ته‌كانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد و تایبه‌تن له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كان ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات.
له تازه‌ترین هه‌وڵدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌یامنێرانی( په‌یام و سپێده‌ی)ی راگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی دوور له (زانیاری و موخابه‌راتی) ، زانیاری له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ كه له‌كه‌ناڵه‌كانی په‌یام و سپێده كار ده‌كه‌ن كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه لامان به شێوه‌یه‌ك زانیاری‌یان كۆكردۆته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه ئه‌و كه‌سانه تازه هاتبێتنه سنوره‌كه به‌تایبه‌تی داوای ژماره‌ی مۆبایل و شوێنی نیشته‌جی بون و خزمه نزیكه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه كراون، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه به رۆژ چه‌ك هه‌ڵده‌گرن یان نا.
كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانارییه وردانه له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له كاتێكدایه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و ئیداری و ته‌نانه‌ت له‌لای لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه به باشترین شێوه ناسراون و كه‌سانێك نین هیچ گومانێكیان له‌سه‌ر بێت، بۆیه ده‌پرسین ” ئاخۆ ئه‌و ده‌زگا حزبییه ده‌بیت ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌یان لێگۆرابێت وایان زانی بێت ئه‌وكه‌سانه‌ن كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئیداری و دادوه‌ریه‌كانه‌وه داواكرابێتن و تازه هاتبێتنه‌وه سنوری چه‌مچه‌ماڵ .
بۆیه ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و دوو كه‌ناڵه ئه‌وه دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ هه‌ولێكی له‌م شێوه‌یه له ریتمی كاری رۆژنامه‌نوسی خۆمان ناتوانێ دورمان بخاته‌وه، به هه‌وڵێكی نه‌زۆكیشی ده‌زانین، هیچ پێویست به‌و هه‌ول و ماندوبونه ناكات هه‌ر كات پێان باشه بێن له رێگه‌ی خۆمانه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌یان پێده‌ده‌ین و دڵنیاش بن زانیاریه‌كانی خۆمان راستگۆتره نه‌ك خه‌ڵكانێك له پێناوی برێك پاره زانیاریی هه‌ڵه‌تان بۆ بنێرن. لێره‌شه‌وه ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كانی سنوره‌كه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه چیتر به‌و هه‌ره‌شانه پشێوی له ناو هالاَوتیاندا دروست نه‌كات ، سه‌لامه‌تی گیانی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و دوو كه‌ناڵه له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه .
پێویستیشه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له ئاست ئه‌و پێشێلكاریانه بێده‌نگ نه‌بن و سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌ندامه‌كانی بخاته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی داوه .
رۆژنامه‌نوسانی كه‌ناڵی ئاسمانی ( په‌یام و سپێده ) له چه‌مچه‌ماڵ
19-شوبات. 2012
سەرچاوە : ئاوێنە
Serdasht Osman
- بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان کرایەوە
- کەمپینێک بۆ ڕێگرتن لە دانانی هەر جۆرە یاسایەک کە ئازادی رادەربڕین و نوسین و ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکاتەوە لە کوردستان
- هەڵەی پیشەیی مەکەنە بیانو بۆ سەنگەرگرتن لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی
- عبداللە پەشێو بۆ سەردەشت عوسمان
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکان سه‌دان (سه‌رده‌شت)یان ئاماده‌کردووه
- هه‌ڵه‌بجه: چه‌ند چالاكیه‌ك له‌ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌رێوه‌چوون
- وهزارهتیرۆشنبیریرێگهلهبڵاوكردنهوهیكتێبێكیئاسۆ جه‌بار ده‌گرێت
- ستۆکهۆلم دووەمین ساڵیادی شەهید سەردەشت بەرز رادەگرێت
- کەمپینا ئازادی بۆ رۆژنامەنڤیس شێروان شێروانی سەرنڤیسکارێ كۆڤارا باشور
- بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ؟



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە