له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا بۆ دووهه‌مین جار هێرش كرایه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن‌و ده‌ست به‌سه‌ر كه لوپه‌له رۆژنامه‌نوسیه‌كانیاندا گیرا.
١٩ی شوبات, کوردستانی سليَماني - م ح -
سلێمانی، ئاوێنه نیوز: له‌وباریه‌وه، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ی ئێن ئێن بڕیار نامیق ، به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند له‌كاتێكدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) چونه‌ته بازاڕی زه‌ره‌نگه‌ره‌كانی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی فه‌رمییه‌وه داوایان لێكراوه له‌گه‌ڵیاندا بچن بۆ حه‌وشه‌ی بینای سه‌رای سلێمانی، پاش ئه‌وه‌ی نیو كاتژمێر له‌وێ ده‌هێڵرێنه‌وه، ئینجا چه‌كداره‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه كامێره‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌نوسیه‌كانیان لێ بسه‌نن، ئینجا رێ‌یان بده‌ن بڕۆن.
بڕیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد دوای هه‌وڵێكی زوۆر له‌پاش نیوه‌ڕۆدا توانیویانه كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌بنكه‌ی ناوبازاڕی ئاسایش وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام كاسێتی ناو كامێراكه ده‌رهێنراوه، له‌م رووه‌وه وتی "ئێمه چوین رووماڵی هه‌وڵێكی دزی كردن بكه‌ین له‌بازاڕی زه‌ره‌نگه‌ران، كه‌چی ده‌ركه‌وت هه‌موو جۆره كارێكی رۆژنامه‌نووسی له‌نزیك سه‌رای ئازادی قه‌ده‌غه‌یه".
به‌قسه‌ی بڕیار پۆلیس‌و چه‌كداره‌كانی سه‌را هه‌ركاتێك چاویان له‌به‌رپرسه‌كانیان نه‌بووبێت مامه‌ڵه‌یان زۆر باش بووه له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی كه‌ی ئێن ئێندا، به‌ڵام كه به‌رپرسه‌كانیان بینیوه مامه‌ڵه‌یان گۆڕاوه "ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و پۆلیسانه‌ی ناوبازاڕیش وه‌ك ئێمه كوڕی فه‌قیرو هه‌ژارن، به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه فه‌رمانیان بۆ هاتووه كه رێ له‌هه‌موو چالاكی‌و كارێكی رۆژنامه‌گه‌ری بگرن".
به‌بڕوای بڕیار كه‌شێكی "عه‌سكه‌رتاری" زاڵ بووه به‌سه‌ر ناو بازاڕ‌و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی سلێمانیدا‌و له‌م رووه‌وه وتی "ته‌نها ئه‌وه‌نده بۆت هه‌یه بچیته بازاڕ كه عه‌لاگه‌یه میوه بكڕیت، ئه‌گه‌ر نا بۆت نییه پێبكه‌نیت‌و به‌ده‌نگی به‌رز قسه بكه‌یت‌و مۆبایلت پێبێت".
ئه‌مه بۆ دووهه‌مین جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمی كه‌ی ئێن ئێن، جاری یه‌كه‌میش حه‌ڤده‌ی شوبات له‌سه‌را هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و تیمه‌و چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی تر.
سەرچاوەی هەواڵ و وێنە : ئاوێنە
Serdasht Osman
- بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان کرایەوە
- کەمپینێک بۆ ڕێگرتن لە دانانی هەر جۆرە یاسایەک کە ئازادی رادەربڕین و نوسین و ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکاتەوە لە کوردستان
- هەڵەی پیشەیی مەکەنە بیانو بۆ سەنگەرگرتن لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی
- عبداللە پەشێو بۆ سەردەشت عوسمان
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکان سه‌دان (سه‌رده‌شت)یان ئاماده‌کردووه
- هه‌ڵه‌بجه: چه‌ند چالاكیه‌ك له‌ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌رێوه‌چوون
- وهزارهتیرۆشنبیریرێگهلهبڵاوكردنهوهیكتێبێكیئاسۆ جه‌بار ده‌گرێت
- ستۆکهۆلم دووەمین ساڵیادی شەهید سەردەشت بەرز رادەگرێت
- کەمپینا ئازادی بۆ رۆژنامەنڤیس شێروان شێروانی سەرنڤیسکارێ كۆڤارا باشور
- بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ؟



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە