ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس بۆ ده‌سه‌ڵاتداران: گه‌ر گومانتان له‌خۆتان نییه، بۆ له كامێرا ده‌ترسن؟
١٩ی شوبات, کوردستانی سليَماني - م ح -
له‌ژێر ناوی "ئه‌گه‌ر گومانتان له‌خۆتان نییه، بۆ له‌چاوی كامێرا ده‌ترسن"؟، ژماره‌یه‌ك روناكبیر رۆژنامه‌نوسی كوردستان، له دژی ه‌ئو پێیلكاریانه‌ی رۆژی 17ی شوبات به‌رامبره رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا، به‌یاننامه‌یه‌مكیان ده‌ركرد‌و ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه هه‌موو جۆره ده‌ستدریژییه‌كی نایاسایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌م هه‌رێمه، له‌هه‌ر هێز‌و ده‌زگاو لایه‌نێكه‌وه بێت، دواجار به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت‌و دوو حیزبه حكومڕانه‌كه.
سلێمانی، ئاوێنه: له‌و به‌یاننامه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه‌نیوز نێردراوه، هاتووه: رۆژی 17ی شوبات، له كاتێكدا هیچ كه‌سێك به‌ردێكی نه‌هاویشتبوو، هیچ توندوتیژییه‌ك له‌ئارادا نه‌بوو، هێزه چه‌كداره ره‌سمی‌و مه‌ده‌نی پۆشه‌كان له‌سلێمانی‌و چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی تری كوردستان په‌لاماری گه‌نجان‌و رۆژنامه‌نووسانیان دا‌و به لێدان‌و ده‌ستدرێژی‌و بێڕێزی پێكردنه‌وه، به ده‌یانیان لێده‌ستگیر كردن‌و، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی هاوپیشه‌مان (كوردستانی‌و بیانی) به‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نایاسایی‌و نائینسانییه كه‌وتن.
هاوكات هه‌ر له له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌یشپرسن:ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ئه‌خلاقی سیاسی‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، بۆ ده‌بێ له‌قه‌ڵه‌می رۆژنامه‌نووسان بترسێت؟ چۆن مافی ئه‌وه به‌خۆی ده‌دات، بێ هیچ پاساوێك په‌لاماریان بدات‌و وێڕای ئازاردانیان، ده‌ست به‌سه‌ر كامێرا‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا بگرێت؟ ئه‌گه‌ر بیانووی جارانتان ئه‌وه‌بوو رۆژنامه‌نووسان تێكه‌ڵاوی خۆپیشانده‌ران بوون‌و جیا ناكرێنه‌وه، خۆ ره‌حمان غه‌ریب-ی هاوپیشه‌مان، به‌رگێكی دیاری له‌به‌ر بووه، كه هه‌ر له‌دووره‌وه ده‌ریده‌خات رۆژنامه‌نووسه، كه‌چی به‌شی هه‌ره زۆری لێدان، به‌ر ئه‌و كه‌وتووه.
ئه‌گه‌ر گومانتان له‌خۆتان نییه، بۆ له‌چاوی كامێرا ده‌ترسن؟
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم جارێكی‌تر له17ی شوباتدا سه‌لماندیان تا چه‌ند باوه‌ڕیان به‌ئازادی‌و به‌ساكارترین مافی خۆپیشاندان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه. جارێكی تریش بۆیان سه‌لماندین، كه هه‌رچی ده‌رباره‌ی یاسا‌و سه‌روه‌ری یاسا ده‌یڵێن‌و سه‌د باره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، جگه له درۆ‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، هیچی تر نییه.
رۆژی 17ی شوبات، له‌كاتێكدا هیچ كه‌سێك به‌ردێكی نه‌هاویشتبوو، هیچ توندوتیژییه‌ك له‌ئارادا نه‌بوو، هێزه چه‌كداره ره‌سمی‌و مه‌ده‌نی پۆشه‌كان له‌سلێمانی‌و چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی تری كوردستان په‌لاماری گه‌نجان‌و رۆژنامه‌نووسانیان دا‌و به لێدان‌و ده‌ستدرێژی‌و بێڕێزی پێكردنه‌وه، به ده‌یانیان لێده‌ستگیر كردن‌و، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی هاوپیشه‌مان (كوردستانی‌و بیانی) به‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نایاسایی‌و نائینسانییه كه‌وتن. ئێمه ده‌پرسین: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ئه‌خلاقی سیاسی‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، بۆ ده‌بێ له‌قه‌ڵه‌می رۆژنامه‌نووسان بترسێت؟ چۆن مافی ئه‌وه به‌خۆی ده‌دات، بێ هیچ پاساوێك په‌لاماریان بدات‌و وێڕای ئازاردانیان، ده‌ست به‌سه‌ر كامێرا‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا بگرێت؟ ئه‌گه‌ر بیانووی جارانتان ئه‌وه‌بوو رۆژنامه‌نووسان تێكه‌ڵاوی خۆپیشانده‌ران بوون‌و جیا ناكرێنه‌وه، خۆ ره‌حمان غه‌ریب-ی هاوپیشه‌مان، به‌رگێكی دیاری له‌به‌ر بووه، كه هه‌ر له‌دووره‌وه ده‌ریده‌خات رۆژنامه‌نووسه، كه‌چی به‌شی هه‌ره زۆری لێدان، به‌ر ئه‌و كه‌وتووه.
له حكومه‌ت‌و حیزبه حوكمڕانه‌كان ده‌پرسین: ئه‌گه‌ر شتێكتان نییه شه‌رمی لێبكه‌ن‌و بیشارنه‌وه، بۆ له‌چاوی كامێرا ده‌ترسن؟ ئاخر له‌كوێی یاسا سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ی خۆشتاندا كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان داتانناوه، رێگه‌تان پێدراوه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك بده‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر "خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت"یش سازبكه‌ن؟ كام یاسایه رێگه‌ی پێداوان ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌شكه‌نجه بكه‌ن‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤانه‌یان بشكێنن؟ حكومه‌تی هه‌رێم‌و دوو حیزبه حوكمڕانه‌كه‌ی كوردستان، به‌م ره‌فتاره‌یان جارێكی تر ئه‌و راستییه‌یان بۆ دووباره كردینه‌وه كه له‌م وڵاته‌دا شتێك نییه ناوی یاسا‌و رێزگرتن بێت له‌كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه. له‌كاتێكدا كه تۆمه‌تباره‌كانی 17ی شوباتی ساڵی رابردوو ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌رپرسه باڵاكانی حیزب‌و حكومه‌ت بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رمێك له دادگا‌و رای گشتی كوردستان بكه‌ن، به‌ئاشكرا ده‌ڵێن ناهێڵین بچنه به‌رده‌م دادگا‌و یاسا، دروست ئا له‌م كاته‌دا، به‌ناوی یاسا سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌وه‌و به‌دوور له‌هه‌موو پرنسیپێكی ئه‌خلاقی‌و یاسایی، ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان‌و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م هه‌رێمه‌و سووكایه‌تییان پێده‌كه‌ن.
گومانی تێدا نییه هه‌موو جۆره ده‌ستدریژییه‌كی نایاسایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌م هه‌رێمه، له‌هه‌ر هێز‌و ده‌زگاو لایه‌نێكه‌وه بێت، دواجار به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت‌و دوو حیزبه حكومڕانه‌كه‌و، تا ده‌سترێژیكه‌ران لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت‌و جڵه‌ونه‌كرێن، ئێمه به‌رپرسانی هه‌رێم له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و تا ده‌گاته كابینه‌ی حكومه‌ت‌و سه‌ركرده‌كانی دوو حیزبه‌كه، به به‌رپرسیار ده‌زانین.
ئێمه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و توندوتیژییانه، به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ده‌ڵێین كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ماف‌و ئازادی هاوڵاتیان پێشێل بكات، ئێمه له‌سه‌رده‌م‌و دنیایه‌كدا ده‌ژین هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت له‌ڕێگه‌ی سه‌ركوتكردن‌و توندوتیژییه‌وه وڵات به‌ڕێوه‌ببات. پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌باشی له‌و راستییه تێبگه‌ن كه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م جۆره توندوتیژیانه‌و ره‌وتكردنیان به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی مێژوه‌وه، سه‌ره‌نجام به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ره‌ش‌و داخراویان ده‌بات، ئێمه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه‌دا خوازیاری كۆتایهێنانی یه‌كجاری به‌م دۆخه ترسناكه‌ین.
به‌ختیار عه‌لی
ئاراس فه‌تاح
د.مه‌ریوان وریا قانع
رێبین هەردی
د.چۆمان هه‌ردی
سەردار عەزیز
ئەحمەد میرە
توانا عوسمان
كه‌مال ره‌ووف
ئاسۆس هه‌ردی
شوان محه‌مه‌د
سه‌ردار محه‌مه‌د
ئاوات محەمەد
كه‌مال چۆمانی
سیروان غه‌ریب
گۆنا سه‌عید
سارا قادر
ئاسۆ كه‌مال
یەحیا ئەحمەد بەرزنجی
زانکۆ ئەحمەد
بێریڤان جەمال حەمەسەعید
حەمەرەشید فارووق
دانا ئه‌سعه‌د
سەرچاوەی هەواڵ و وێنە : ئاوێنە
Serdasht Osman
- بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان کرایەوە
- کەمپینێک بۆ ڕێگرتن لە دانانی هەر جۆرە یاسایەک کە ئازادی رادەربڕین و نوسین و ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکاتەوە لە کوردستان
- هەڵەی پیشەیی مەکەنە بیانو بۆ سەنگەرگرتن لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی
- عبداللە پەشێو بۆ سەردەشت عوسمان
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکان سه‌دان (سه‌رده‌شت)یان ئاماده‌کردووه
- هه‌ڵه‌بجه: چه‌ند چالاكیه‌ك له‌ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌رێوه‌چوون
- وهزارهتیرۆشنبیریرێگهلهبڵاوكردنهوهیكتێبێكیئاسۆ جه‌بار ده‌گرێت
- ستۆکهۆلم دووەمین ساڵیادی شەهید سەردەشت بەرز رادەگرێت
- کەمپینا ئازادی بۆ رۆژنامەنڤیس شێروان شێروانی سەرنڤیسکارێ كۆڤارا باشور
- بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ؟



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە