رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى داوا دەکات ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان لە تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان بدرێت بە راگەیاندن
بەهمەن عومەر-هەولێر
رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى رایدەگەیەنێت داوایان لە حکومەتى کوردستان کردوە ئەو لیژنەیەو کە بۆ لێکۆلینەوە لە تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان پێکهاتووە سەربەخۆبێت، برایەکى سەردەشت عوسمان تەئکید دەکاتەوە کە ئاگادارى بەدواداچوونى لیژنەکە نین.
بەرپرسێکى باڵاى لە رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى کە ناسراوە بە (سەعید) لە لێدوانێکدا بۆ (میدیا) گوتى "ئێمە لە 29/5 تاکو 10/6 بۆ بەدواداچوونى کەیسى تیرۆکردنى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەکوردستان بووین بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆمان لەگەڵ کەسوکارى سەردەشت عوسمان و چەندا لایەنێکى دیکەدا کرد".
ناوبراو گوتیشى "ئێمە داوامان کردوە کە ئەنجامەکانى لێکۆڵینەوە بدرێت بە دەزگاکانى راگەیاندن". گوتیشى "داوامان کردوە کە لیژنەکە سەربەخۆبێت" ناوبراو سووربوونى رێکخراوەکەیانى لەبەدواداچونەکانیان بۆ ئەو کەیسە دەربڕى.
لەوبارەیەوە (میدیا) پەیوەندى کرد بەکاروان ساڵح ئەندامى لیژنەى بەدواداچوونى کەیسى تیرۆر کردنى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە پەرلەمانى کوردستان ناوبراو گوتى "هیچ زانیاریەکى تازەمانى لەبەردەستدا نییە" گوتیشى "ئێمە لەپەڕلەمان هیچ ئاگامان لە کارەکانى ئەو لیژنەیە نییە کە سەرۆکى هەرێم پێکى هێناوە بۆ بەدواداچوونى ئەو کەیسە و نازانین کێ ئەندامە تێدا".
هەوەها لەلاى خۆیەوە بەکرى براى سەردەشت عوسمانى لەلێدوانێکدا بۆ (میدیا) گوتى "چەند کەسێک لەئەمنێستى سەریان لێداین و پرسیارى یان لێکردین سەبارەت بەشەهیدکردنى سەردەشت ئەو لیژنەیە خۆشیان زانیاریان لەسەر روداوە کە هەبوو پێشیان گوتین کە بەدواداچون بۆ ئەو کەیسە دەکەن".
بەڵام سەبارەت بە بەڕێوەچوونى لێکۆڵینەوەکان ناوبراو رایگەیان "ئاگادارى شێوازى بەڕێوەچونى ئەو لێکۆڵینەوانە نین". گوتیشى "لەسەرەتاى دامەزراندنى ئەو لیژنەیە داوایان لێکردنین کە نوێنەرى بنەماڵەکەمان بەشدارى ئەو لیژنەیە بێت بەڵام ئێمە ناتوانین لەلیژنەیەکى تەواو ئەمنى بەشدار بین، ئێمە داوامانکرد کە نوێنەرى رۆژنامەنووسانى کوردستان لێبوردنى نێودەوڵەتى و رۆژنامەنووسانى بێسنوورى تێدابێت بەڵام کە ئەوە نەکرا ئێمەش بەشدارى لیژنەکەمان نەکرد".
لەو بارەیەوە میدیا پەیوەندى کرد بەعیسمەت ئەرگوشتى بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایشى هەرێم (هەولێر) ناوبراو وەڵامى پەیوەندیەکەى نەدایەوە.
22-6-2010
Serdasht Osman
- بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان کرایەوە
- کەمپینێک بۆ ڕێگرتن لە دانانی هەر جۆرە یاسایەک کە ئازادی رادەربڕین و نوسین و ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکاتەوە لە کوردستان
- هەڵەی پیشەیی مەکەنە بیانو بۆ سەنگەرگرتن لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی
- عبداللە پەشێو بۆ سەردەشت عوسمان
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکان سهدان (سهردهشت)یان ئامادهکردووه
- ههڵهبجه: چهند چالاكیهك لهساڵیادی تیرۆركردنی سهردهشت عوسمانهوه بهرێوهچوون
- وهزارهتیرۆشنبیریرێگهلهبڵاوكردنهوهیكتێبێكیئاسۆ جهبار دهگرێت
- ستۆکهۆلم دووەمین ساڵیادی شەهید سەردەشت بەرز رادەگرێت
- کەمپینا ئازادی بۆ رۆژنامەنڤیس شێروان شێروانی سەرنڤیسکارێ كۆڤارا باشور
- بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ؟



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە