دەستپێک | هەواڵ و ڕاپۆرت | لە پەرلەمانی بەریتانیا کێشەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان خرایەروو!

لە پەرلەمانی بەریتانیا کێشەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان خرایەروو!

By
قەبارەی فۆنت: Decrease font Enlarge font
لە پەرلەمانی بەریتانیا کێشەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان خرایەروو!

راپۆرتی چەتری ئازادی: لەندەن: دوێنێ ١٢/١٢ لە ساڵرۆژی جاڕی گەردوونی مافی مرۆڤدا کۆبوونەوەیەك لەژێر ناونیشانی" ئازادی‌و مافە مەدەنیەکان لە کوردستانی عێراق" سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ‌و پێشێلکاریەکانی دەسەلاتدارانی کوردستان لە بالەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن

 بەرێوەچوو. کۆبوونەوەکە لەلایەن "چەتری ئازادی"یەوە سازدرابوو، بەرێز جۆن ماکدۆنێل ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر لیستی پارتی کار(لەیبەر) میوانداری کردبوو. شایانی گووتنە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکانی ئازادیخوازی ناو رەوەندی کوردی‌و بیانی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

کۆبوونەوەکە لە لایەن  گۆنا سەعید ‌- رێکخەری "چەتری ئازادی"یەوە بەڕێوەبرا‌و هەریەکە لە بەرێزان جۆن ماکدۆنێڵ - ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا، ئاسۆس هەردی – بەرێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنە، بەشدار عەلی - رۆژنامەنوس و برای گیان بەختکردوو " سەردەشت عوسمان "، موفید عبدللە – سەرنوسەری "کوردستان تریببون"و هۆزان مەحمود – نوێنەری دەرەوەی "رێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق" قسەوباسیان پێشکەشکرد.

جۆن ماکدۆنێڵ لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانج لەبەستنی ئەم کۆبوونەوانە باسکردنە لە مەسەلەی ماف‌و ئازادیەکانی خەڵك لە کوردستان‌و دەستنیشانکردنی ئەو پێشێلکاریانەی لەلایەن دەسەڵاتەوە دەکرێ بەوئومیدەی کۆمەك بکات بە باشترکردنی رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان. ئاسۆس هەردی، کە لەکوردستانەوە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە بانگێشتکرابوو، بە بەڵگەو ژمارە باسی لە پێشێلکاریەکان بەرامبەر بە ئازادیی رادەربڕین‌، هێرش بۆسەر نوسەران‌و رۆژنامەنوسان‌و بلاوکراوەکان، تەقەکردن لە خۆپیشاندەران‌و گرتن‌و رفاندنی نوسەران‌و نەیارانی سیاسی دەسەڵات کرد.
بەشدار عوسمان، نوسەرو برای سەردەشت عوسمان، کە ئەویش لە کوردستانەوە بۆ کۆبوونەوەکە بانگێشتکرابوو، وەکو برای یەکیك لە قوربانیەکانی تیرۆری دەسەڵات دژ بە نوسەران‌و خنکاندنی دەنگی هاوڵاتیان، باسی لە نایەکسانیەکانی کۆمەڵگای کوردستان‌و زوڵم و زۆری دەسەلاتداران‌و فشارەکانی دوای تیرۆری سەردەشت بۆسەر خێزانەکەیان کرد.

موفید عبدللە قسەکەرێکی دیکەی پانێلەکە ئاماژه‌ی بە هۆکارە سەرەکیەکانی جێگیرنه‌بونی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان کردو یه‌کێتی وپارتی وەکو دوو هێزێکی دەسەڵاتبەدەست، کە دەیانەوێ دەسەڵات‌و حکومەت لەدەستی خۆیاندا قۆرخ بکەن، لەو مەسەلەیە بەرپرسیار کرد‌. هەروەکو ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵبژاردنەکانیشیان تەنها بۆ رتوشکردنی دەسەڵاتەکەی خۆیانەوهیچی تر. هۆزان مەحمودیش کە یەکێکی دیکە بوو لە قسەکەرانی پانێلەکە باسێکی دەربارەی بارودۆخی ژیانی ژنان لە کوردستان پێشکەش کردو ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی حوکمڕانی ٢٠ ساڵەی ئەو دوو حیزبەدا هەزاران ژن تیرۆرکراون، سوتێنراون و یان ناچار بەخۆسوتاندن کراون. باسی لە کەلتوری پیاوسالاری‌و کۆنەپەرستانەکرد کە لەوماوەیەدا ژیاوەتەوەو قەسابخانەیەکی بۆ ژنان دروستکردوە. دوای قسەوباسی پانێلیستەکان کورتە فلیمێکی دۆکیومێنتەری لەسەر سەرکوت‌و هێرشی دەسەلاتداران بۆسەر خۆپیشاندەرانی بەهاری ئەمساڵی کوردستان نیشاندرا.

جێی سەرنجە گروپێکی سەر بە پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون‌و ئامانجیان ئەوەبوو رووی رەشی دەسەڵاتەکەیان سپی بکەنەوە‌و فەزای کۆبوونەوەکە تێكبدەن. ئەوەبوو سەرەتا نوسینێکیان بڵاوکردەوە بەناو ئامادەبواندا کە کۆمەڵێك درۆو بوختنایان بۆ هەریەکە لە بەرێزان جۆن ماکدۆنێل‌و ئاسۆس هەردی هەڵبەستبوو. بەڵام لەلایەن پانێلیستەکان‌‌و لەناویاندا جۆن ماکدۆنێڵ‌و ئامادەبوانەوە بەگشتی وەڵامی شایستەیان پێدرایەوەو پیلاکەیان پووچەڵکرایەوەو ئەوەندەی تر ریسوایی‌یان کردە نسیبی دەسەلاتەکەیان!

بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تەرخانبوو بۆ سەرنج‌و تێبینی بەشدرابوان‌و وەڵام و روونکردنەوەی پانێلسیتەکان. لە کۆتاییشدا ئامادەبوان بە زۆرینەی دەنگ دەنگیان بۆ"بەیاننامەی ماف‌و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان" دا کە لەلایەن چەتری ئازادیەوە ئامادەکرابوو. هەروەکو جۆن ماکدۆنێلیش لە وەڵامەکەیدا بۆ بوختانەکانی دەستەکەی سەر بە پارتی‌و حکومەتی هەرێم بە راشکاوی پشتیوانی لەو بەیانەکردو ووتی کە ئەوە باشترین پرەنسیپێکە کە دەبێ بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان جێبەجێبکرێ.

بەمجۆرە هەروەکو چەتری ئازادی بەڵێنی دابوو چالاکیەکانی لە پێناو بەرگری کردن لە ماف‌و ئازادیەکانی هاوڵاتیانی کوردستان بەردەوام دەبێ‌و لە هەموو شێوازێکی مەدەنیانەو خەباتکارانە کەڵك وەردەگرێ بۆ پەردە هەڵماڵین لەرووی پێشێلکاریەکانی دەسەلاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە ئازادی سیاسی‌، تەنگەبەرکردنەوەی مافی رادەربڕین ‌و رەخنەگرتن‌ و رۆژنامەگەری.
 
 
چەتری ئازادی/ لەندەن
١٣/١٢/٢٠١١
chatre_azady@hotmail.com

بەشدار لە وەلامدانەوەکانی سەنج سەرنج (0 نێردرا)

سەرجەم: | خستنەڕووی:

سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە

  • Bold
  • Italic
  • Underline
  • Quote

تکایە ئەوە کۆدەی کە لە وێنەکەدا دیارە بینوسە:

Captcha
  • بینێرە بۆ هاوڕێیەک بینێرە بۆ هاوڕێیەک
  • دەقی چاپکردن دەقی چاپکردن
  • دەقی سادە دەقی سادە

دەستەواژە:

هیچ دەستەواژەیەک نیە

ئەم بابەتە هەڵبسەنگێنە

0