دەستپێک | هەواڵ و ڕاپۆرت | بەیاننامەی ماف‌و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان!

بەیاننامەی ماف‌و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان!

By
قەبارەی فۆنت: Decrease font Enlarge font
بەیاننامەی ماف‌و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان!

چەتری ئازادی گروپێکی ئەکشنە کە لەپێناو داکۆکی لە ئازادی‌و مافەکانی خەڵکی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێك هەڵسوڕاوی ئازادیخواز لە بەریتانیا دامەزراوە. لە ساڵیادی مافی جیهانیی مرۆڤدا ئەم راگەیاندنەی خوارەوە وەکو "بەیاننامەی ئازادی"بەڕووی دەسەڵاتدارانی

کوردستاندا کە خەڵکیان لە سەرەتایی ترین ئازادیە سیاسی‌و فەردییەکانیان بێبەشکردوە، رادەگەیەنێ. هاوکات هەوڵ دەدەین لەئاستی کۆمەڵگەی بەریتانیاو نێودەوڵەتیدا کاربکەین بۆبەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ ئەم بەیاننامەیە:

١-ئازادیی بیروڕا، ڕادەربڕین، نوسین، رەخنەگرتن،بڵاوکردنەوەو چاپەمەنی مافی هەر ئینسانێکە لە کوردستان‌و دەبێ کەس لەسەر پیادەکردنی ئەم مافە ئازارو ئەشکەنجەو سزا نەدرێ.

٢-ئازادی چالاکی سیاسی ، ئازادی دەربڕینی بیروڕا و عەقیدەو هەڵوێستی سیاسی بەرامبەر بە دەسەڵات مافی ڕەوای هەر ئینسانێکە . نابێت هیچ کەس لەسەر پەیوەست بوون بە حزب و ڕێکخراوی سیاسی و جەماوەری و کاری ئۆپۆزسیۆنی بەرامبەر بە دەسەڵات ،ڕوبەڕوی کوشتن‌و سزا و فشار و دەرکردن لەسەر کار ببێتەوە.

٣-ئازادی خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و پەیوەست بوون بە ناڕەزایەتیەکان‌ مافی هەر تاکێکە و نابێ هیچ کەسێک لەسەر ئەمانە توشی گرتن‌و ئازاردان‌و فشارو لەدەستدانی کار ببێتەوە. هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەناو رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی هەرێم!

٤-هەڵوەشانەوەی هەموو ئەو دامودەزگا میلیشیایی‌و سەروو یاساییانەی کە ڕاستەوخۆ بۆ سەرکوتی ئازادیەکان‌و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراون. قەدەغەکردنی بەکار هێنانی چەک‌و هێزی سەربازی‌ بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسی.

٥-یەکسانی ژن‌و پیاو لە هەموو بوارە سیاسی‌و کۆمەڵایەتیەکان‌: لە فرسەتی کارو کرێ‌و لەناو خێزاندا .قەدەغە کردنی هەموو فشار و تووندوتیژیەک بەرامبەر بە ژنان لەسەر پیادەکردنی ئازادیەکانیان‌و هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایانەی کە دژی ئازادی و یەکسانی ژنانن لەگەڵ پیاواندا .

٦- ئازادی باوەڕ بوون یان بێباوەڕی بەهەر دینێک مافی ڕەوای هەر تاکێکە. قەدەغە کردنی  دەستێوەردانی دیینی لەژیانی شەخسی و کۆمەڵایەتیدا .

٧-نابێ هیچ کەسێک لە ٢٤سەعات زیاتر زیندانی بکرێ. تاوانبار بێتاوان هەژمار دەکرێ تا ئەوکاتەی تاوانەکەی بەسەردا ساغ نەبوبێتەوە. قەدەغە کردنی فشار و شکەنجە لە زیندان‌و  لەکاتی لیپرسینەوەدا .  دادگاکان لە دەسەڵاتی حیزبی سەربەخۆ بکرێن .


چەتری ئازادی – لەندەن
Chatre_azady@hotmail.com
١٢/١٢/٢٠١١

 

بەشدار لە وەلامدانەوەکانی سەنج سەرنج (0 نێردرا)

سەرجەم: | خستنەڕووی:

سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە

  • Bold
  • Italic
  • Underline
  • Quote

تکایە ئەوە کۆدەی کە لە وێنەکەدا دیارە بینوسە:

Captcha
  • بینێرە بۆ هاوڕێیەک بینێرە بۆ هاوڕێیەک
  • دەقی چاپکردن دەقی چاپکردن
  • دەقی سادە دەقی سادە

دەستەواژە:

هیچ دەستەواژەیەک نیە

ئەم بابەتە هەڵبسەنگێنە

0