کۆبوونەوەی چەتری ئازادی لەگەڵ جۆن ماکدۆنێل ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤو مەسەلەی ئازادیە مەدەنیەکان لە کوردستان!
ئێوارەی رۆژی ٧/٩/٢٠١١ لە باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا، ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی گروپی چەتری ئازادی کە پێکهاتبون لە فوئاد سەلام، دەشتی جەمال، موحەممەد عەلی، هۆزان مەحمود، فەرهاد مارف و موحسین کەریم
لەگەڵ جۆن ماکدۆنێل ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا لە حیزبی کرێکاران(لەیبەر پارتی) کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا. کۆبونەوەکە لە درێژەی ئەو کۆبونەوەیەدا بوو کە لە ١٥/٦/٢٠١١ لە ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان لە پەرلەمانی بەریتانیا بە میوانداری بەڕێزی سازدرا.
سەرەتا هۆزان مەحمود بە نوێنەرایەتی هاورێیانی چەتری ئازادی ئامانجی کۆبونەوەکەی روون کردەوە، کە پێکهاتبوون لە:
• بەدواداچوونی کەیسی سەردەشت عوسمان
• بارودۆخی مافی مرۆڤو ئازادی سیاسیو رۆژنامەگەری لە دوای خۆپیشاندانەکانی کوردستانەوە
• یاسای خۆپیشاندانی هەرێم
• تۆپبارانو هێرشەکانی دەوڵەتی ئێرانو تورکیا بۆسەر خەڵکی مەدەنی کوردستانی عێراق
• راپۆرتی گروپی (ئەی پی پی جی) لەسەر کوردستان
پاشان سەبارەت بە هەریەکە لەبەرنامەی کۆبونەوەکە قسەوباسکراو هەریەکە لە دەشتی جەمال، فەرهاد مارفو موحەمەد عەلی تێبینیو سەرنجی پێویستیان بۆ زیاتر روونکردنەوەی مەسەلەکان خستەروو. سەبارەت بە کەیسی سەردەشت تەئکید لەوەکرایەوە کە لیژنەیەکی سەربەخۆ لەژێر چاودێری نێودەولەتیدا لێکۆڵینەوە لە کەیسی تیرۆرەکە بکاتو پەرلەمانی بەریتانیا لەوبارەوە هەنگاوی گونجاو هەڵگرێ. هەروەها سەبارەت بە پێشێلکردنی ئازادی سیاسی، ئازادی بیروڕاو رۆژنامەگەریو سەرکوتی خەڵک لەلایەن حکومەتی هەرێمو هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە، رێگریەکانی دەسەڵات بۆ هەرجۆرە خۆپیشاندانو کۆبونەوەیەکی نارەزایەتی خەڵك قسەوباسی پیویستکرا. باسی ئەوەکرا کە بەپێی یاسای خۆپیشاندانی هەرێم دەبێ مۆڵەت بۆ خۆپیشاندانو کۆبونەوە وەربگیرێ، بەڵام لەراستیدا بێجگە لەو خۆپیشاندانو چالاکیانەی کە لەبەرژەوەندی خۆیانە رێگا بەهیچ خۆپیشاندانو کۆبونەوەیەك نەدراوە. باسی رێگری مەراسیمی یەکی ئایاری سلێمانی کرا. باسی کوشتنی خۆپیشاندەرانو راونانی هەڵسوڕاوانی سیاسیو لێدانو رفاندنی ئاسۆس هەردیو ئەحمەد میرە کرا. بۆئەو مەبەستەش داواکرا کە بەرێز جۆن ماکدۆنێل بەهاوکاری چەند ئەندام پەرلەمانی هاورێی نامەیەك( ئێرلی دەی مۆشن) سەبارەت بەکەیسی سەردەشت عوسمان وسەرکوتی ئازادیەکان ئامادە بکەن بۆ پەرلەمان تا پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیا لەرێگای خۆیانەوە هەنگاوی پیویست هەڵگرن. بەڕێزی ئامادەیی بۆئەوکارە راگەیاندو بڕیارە لە هەفتەی داهاتودا ئەنجامی بدات.
هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤو مەسەلەی ئازادیە مەدەنیەکان بەڕێزی داوایکرد کە چەتری ئازادی راپۆرتێکی کورت ئامادەبکات تا ئەو بیگەیەنێت بەدەستی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا. هەروەها پێشنیاری کۆبونەوەیەکی فراوانی تایبەتیی کرد بۆئەومەبەستە لە پەرلەمان سازبدرێ کە چەند ئەندام پەرلەمان، نوێنەرانی رێکخراوەکانی لە بابەتی ئەمنستی ئینتەرناسیۆنال، هیومان رایتس ۆچ، سەرۆکی یەکێتی گشتی رۆژنامەنوسانی بەریتانیاو رابەرانی چەندین یەکێتی کرێکاری بەریتانی ئامادەبن. هەروەها گروپی (ئەی پی پی جی)یش بانگێشت بکەین بۆ کۆبونەوەکە. بڕیارە ئەم کۆبونەوەیە لە مانگی دێسەمبەری ئەمساڵدا لە هۆڵێکی پەرلەمان بەرێبخرێ.
لە پەراوێزی کۆبونەوەکەدا باسی چەند مەسەلەیەکی دیکە لەوانە؛ کێشەی ژنان لە کوردستانو کێشەی پەنابەران کرا. بەڕێزی ئامادەیی بۆهاوکاری لەسەر هەردوو مەسەلەکە دەربڕیو پێشنیاریکرد کە کۆبونەوەیەکی تایبەت لەسەر کێشەی ژنان بکرێو چەندین ئەندام پەرلەمانی دیکە بەتایبەتی پەرلەمانتاری ژن بانگێشت بکرێ چونکە دڵنیام کەسانێکی دیکە هەن کە بایەخ بەو مەسەلەیە دەدەن. سەبارەت بە کێشەی دیپۆرتی پەنەبارانیش ئامادەیی هاوکاری بۆپشتیوانی کارەکانی فیدراسیۆن دەربری لەوبارەوە نامە ئاراستەی وەزیری ناوخۆدەکات.
شایانی ئاماژەیە بەبۆنەی یادی ٦٠ ساڵەی لەدایکبوونی بەرێزیەوە هەڵسوراوانی چەتری ئازادی پیرۆزبایییان لێکردو ئەویش بە خۆشحاڵیەوە سوپاسی کردن. لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا سەرباری گەیاندنی سوپاسی خێزانی سەردەشت عوسمان بەناوبراو بەهۆی هەڵوێستی مرۆڤانەی بەرێزیانەوە دەربارەی کەیسی سەردەشت، کۆمەڵێك دۆکیومێنت سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤو لیدانو کوشتنی خۆپیشاندەران پیێشکەش بەبەرێزیان کراو کۆبونەوەکە سەرکەوتوانە دوای نزیکەی یەك کاتژمێر کۆتایی هات.
گروپی چەتری ئازادی
٨-٩-٢٠١١
Serdasht Osman
- بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان کرایەوە
- کەمپینێک بۆ ڕێگرتن لە دانانی هەر جۆرە یاسایەک کە ئازادی رادەربڕین و نوسین و ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکاتەوە لە کوردستان
- هەڵەی پیشەیی مەکەنە بیانو بۆ سەنگەرگرتن لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی
- عبداللە پەشێو بۆ سەردەشت عوسمان
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکان سهدان (سهردهشت)یان ئامادهکردووه
- ههڵهبجه: چهند چالاكیهك لهساڵیادی تیرۆركردنی سهردهشت عوسمانهوه بهرێوهچوون
- وهزارهتیرۆشنبیریرێگهلهبڵاوكردنهوهیكتێبێكیئاسۆ جهبار دهگرێت
- ستۆکهۆلم دووەمین ساڵیادی شەهید سەردەشت بەرز رادەگرێت
- کەمپینا ئازادی بۆ رۆژنامەنڤیس شێروان شێروانی سەرنڤیسکارێ كۆڤارا باشور
- بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ؟



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە