كوردستانی عێراق: هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ بێده‌نگكردنی میدیا
هیومان رایتس وۆچ
رۆژنامه‌نوسان لێیانده‌درێت، داوایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت، ده‌ستگیرده‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كرێت.
نیو یۆرك، 23ی ئایار، 2011: رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه‌به‌رپرسانی حكومی و هێزهئهمهنییهكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك، كهلهزیادبوندایههێرشدهكهنهسهر ئازادییه‌كانی كاركردنی رۆژنامه‌نوسان له‌كوردستانی عێراق. هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كهپێویستهبهرپرسانی هه‌رێم كۆتایی به‌سه‌ركوتكاری دژی رۆژنامه‌نوسان بهێنن به‌شێوازی جیاجیای وه‌ك داوای ته‌شهیر و لێدان و گرتن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندینجار ههوڵیانداوهگۆڤاری لڤین، كهیهكێكهلهگۆڤارهبهناوبانگهسهربهخۆكانی هه‌رێمی كوردستان و میدیاكانی تر بێده‌نگ بكه‌ن. هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كهپێویستهكۆمهڵگای نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی بهبێدهنگبونی له‌ئاست ئه‌م هێرشهبهرفراوانبوانهبهێنێت و سه‌ركۆنه‌ی بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، سارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لههیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی هێنانه‌دی سه‌رده‌مێكی نوێیدا له‌ئازادی بۆ كوردی عێراق، به‌ڵام وادیارهكهرێزگرتنی بۆ مافی ئازادی راده‌ربڕینی كورد زیاتر نییهلهحكومهتهكهی پێش‌و. له‌كاتێكدا كه‌ده‌نگی داواكاری كۆتایی هێنان به‌سه‌ركوتكاری له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌وڵی بێده‌نگكردن و تۆقاندنی رۆژنامه‌گه‌ری رهخنهئامێزدهدهن".
رۆژی 17ی ئایاری 2011، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، داوایه‌كی ته‌شهیری دژی ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، تۆماركرد له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایهپلانێك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هاوبه‌شی له‌حكومه‌تدا، ههبوهبۆ تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن. به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا كهنوسخهیان له‌لای هیومان رایتس وۆچهپارتی دیموكراتی كوردستان داوای یه‌ك ملیار دینار (864 هه‌زار دۆلار) قه‌ربو و بڕیارێك ده‌كات بۆ داخستنی گۆڤاری لڤین له‌رێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن.
له‌ده‌قی داواكاندا هاتوه، كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د میرهتۆماركردوهچونكهبابهتهكهی لڤین، "نه‌ك هه‌ر هیچ بنه‌مایه‌تی راست و دروستنی نییهبهڵكو دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پێشێلكردنی پیرۆزی و سه‌روه‌ریه‌كان و دهستكهوتهمهزنهكان"ی گه‌لی كوردستان.
له‌كاتێكی پێشتری مانگی ئایاردا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌لایه‌ن خۆیهوهداوایهكی دژی لڤین له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت تۆماركرد. ئه‌حمه‌د میرهبههیومان رایتس وۆچی رایگه‌یاند، كه‌به‌هۆی ئه‌و داوایهوهرۆژی 5ی ئایار، پۆلیس ئه‌و و په‌یامنێری لڤین، ژیار موحه‌مه‌د، یان بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر ده‌ستگیركرد.
سارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لههیومان رایتس وۆچ وتی: "ئه‌و جۆرهداوایانهی ته‌شهیر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی ههرێمهوههیچ نین جگهلهههوڵی په‌رده‌پۆشكراو بۆ سزادانی ره‌خنه‌گران و دروستكردنی كه‌شێكی پڕ له‌ترس و سانسۆر له‌سه‌ر خۆدانان. هێرشه‌كانی بارزانی و هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ زیانیان له‌سه‌ر "پیرۆزی" و "سه‌روه‌ریه‌كان" زیاترهوهك له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له‌میدیاكاندا".
رۆژنامه‌نوسێكی لڤین، بههیومان رایتس وۆچی وت، كه‌كاتێ رۆژی 24ی نیسان ته‌له‌فۆنی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، كرد وه‌زیر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میره، كرد. رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی لڤین ته‌له‌فۆنی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا كردبو بۆ وه‌رگرتنی بۆچونی وه‌زیر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك. ده‌قی پهیوهندییهتهلهفۆنییهكهتۆماركراوه. رۆژنامهنوسهكهوتی، كهشێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا بێزاربو، چونكهلهبابهتێكی گۆڤاره‌كه‌دا ئه‌و بهراوردكرابو بهیههود باراك، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل. ئه‌حمه‌د میرهوتی، كهبڕیاریدا پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و ههڕهشهیهبۆ رای گشتی بڵاوبكاتهوهیان پۆلیس ئاگاداربكات مهسهلهكهبگهیهنێـتهسهرۆكی حكومه‌ت.
ئه‌حمه‌د میرهوتی: "دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا ده‌ستبه‌جێ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م ئاگاداركرد و داوای هاوكاریم لێ‌كرد. شریتی تۆماركراوی ههڕهشهكهم هه‌یه‌بۆ سه‌لماندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه‌بۆ لێكۆڵینهوهلهههڕهشهیهكی كوشتن كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی كابینه‌كه‌ی خۆیهوهكراوه"، ههربۆیهئهحمهد میرهبڕیاریدا كه‌هه‌واڵی ئه‌و ههڕهشهیهبڵاوبكاتهوهو رۆژی 7ی ئایار بابه‌تێكی له‌و بارهیهوهبڵاوكردهوه.
هیومان رایتس وۆچ داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كهلێكۆڵینهوهلهمهسهلهی هه‌ڕه‌شه‌كردن لهئهحمهد میرهبكات، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كهههڕهشهكردنهكهرویداوهئهوا شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا له‌پۆسته‌كه‌ی لاببرێـت و روبه‌روی دادگابكرێتهوه.
لڤین، گۆڤارێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌ساڵی 2002دا له‌سلێمانی دامه‌زرێنراوه‌و مانگی سێ جار و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و زۆرجار بابه‌تی ته‌واو ره‌خنه‌ئامێز له‌سه‌ر دو پارتهدهسهڵاتدارهكهبڵاودهكاتهوه. هه‌روه‌ها چه‌ند نوسه‌رێكی گۆڤاری لڤین روبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌یان گرتن بونهتهوهیان له‌وڵات هه‌ڵهاتون. ساڵی 2008، سۆران مامه‌حه‌مه، په‌یامنێری گۆڤاره‌كه، له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیدا له‌گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك، كهلهژێر ده‌سه‌ڵاتی كورددایه، تیرۆركرا پاش ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی له‌باره‌ی له‌شفروشی له‌كه‌ركوك بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ی به‌تێوه‌گلانی چه‌ند به‌رپرسێكی كوردهوهكرد.
له‌و كاته‌وه‌ی كه‌هه‌ستان به‌سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌رۆژی 18ی نیساندا له‌سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد زنجیره‌یه‌ك هێرشیان دژی رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامداوه. هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و گرتن هه‌ندێ كه‌سی ناچاركردوهكهخۆیان بشارنه‌وه.
شه‌وی 11ی ئایار، هێزه‌ئه‌منییه‌كان له‌شاری سلێمانی، كهوتنهلێدانی بڕیار نامیق، په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN، و ده‌ستگیریانكرد. بڕیار وتی، كه‌به‌هۆی ئه‌و لێدانهوهدهستێكی شكاوه. بڕیار نامیق بههیومان رایتس وۆچی وت: "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك له‌نزیك نوسینگه‌ی پهرلهمانهوهكرا، چوم بۆ ئه‌وه‌ی روماڵی روداوهكهبكهم و پرسیارم لهمهفرهزهیهكی یه‌كێتی كرد كه‌چی رویداوه. كاتێكم زانی، شه‌ش كه‌س به‌جلی مهدهنییهوهدهركهوتن و په‌لاماریاندام، ته‌له‌فۆن و كامێراكه‌یان لێسه‌ندم و بردمایهنهبهردهم ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شار. له‌وێ چه‌ندین ئه‌ندامی هێزه‌كان ئاسایش سوكایه‌تییان پێ‌كردم و لێیاندام، و گۆێم لێبو یه‌كێكیان پرسیاری لهئهفسهرهكهكرد كه‌ئه‌كرێت بمكوژێت. سه‌رمیان داپۆشی و خستمیانهپشتی سهیارهیهكهوهو له‌ناوچه‌یه‌كی تری شارهوهفرهیاندام".
رۆژی 18ی ئایار دو رۆژنامه‌نوس، كهلهترسی تۆڵهسهندنهوهنهیانوسیت ناویان ئاشكرابكرێت، بههیومان رایتس وۆچیان وت كه‌له‌كۆتایی مانگی نیساندا هه‌شت كه‌س به‌جلی مهدهنییهوهلهههولێر شوێنیان كه‌وتون. هه‌شت كهسهكهكهلهدو ئۆتۆمبیل‌دا بون، له‌هه‌مان ئه‌و شه‌قامه‌دا ده‌ركه‌وتن كهبڕیاربو دو رۆژنامهنوسهكهتێیدا چاویان بهبهرپرسێكی هه‌رێمی بكه‌وێت كه‌داوای كردبو دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ راگه‌یاندندا ئه‌نجامبدات. رۆژنامه‌نوسه‌كان باوهڕیانوایهئهو كه‌سانه، كه‌جلی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابو، سه‌ر بههێزهئهمنییهكانن و ئاگاداری ئه‌و دیدارهبون و له‌هه‌وڵی رفاندنیاندابون.
سۆران عومه‌ر، كه‌یه‌كێك بو له‌رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌سته، وتی، كه‌له‌رۆژی 19 نیسانهوهخۆی شاردوه‌ته‌وه، "له‌و رۆژهوهلهماڵی خۆمدا نه‌خه‌وتوم. تاوانه‌كه‌م ئهوهیهكهرهخنهلهرهفتارهنادیموكراتییهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دو حزبهدهسهڵاتدارهكهدهگرم، ئهوهههمو تاوانهكهمه. هێزهئهمنهییهكان هه‌وڵی رفاندنمیانداوهو فرمانی ده‌ستگیركردنیان داوم. ته‌نانه‌ت هه‌وڵی رفاندنی كوڕهكشمیان دا".
زمناكۆ ئیسماعیل، وێنه‌گری سه‌ربه‌ست، كهچالاكانهخۆپیشاندانهكانی سلێمانی روماڵكردوه، رۆژی 14ی ئایار بههیومان رایتس وۆچی وت، كه‌خۆی شاردوه‌ته‌وه، "چه‌ندینجار شوێنمكهوتون، و له‌مه‌ترسی لێدان و گرتندام. لهبهرئهوهتهنها به‌یه‌ك ته‌كسی هاتوچۆ ئه‌كه‌م، سایهقهكهئهناسم و متمانه‌ی پێئه‌كه‌م، ناشتوانم بچمهشوێنهگشتییهكان. لاپه‌ڕه‌ی فهسیبوك و ئیمه‌یڵه‌كه‌م هاككراون و ناتوانم به‌كاریان بهێنم. هه‌مان شت به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی تردا هاتوهكهتێوهگلاون له‌خۆپیشاندانه‌كاندا".
رۆژنامه‌نوسێكی تر كهبابهتی ره‌خنه‌ئامێزی له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم نوسیوهلهكۆتایی مانگی نیساندا وتی، كه‌چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نهناسراوهوهپێگهیشتوه، "زۆر له‌هاوڕێكانی فه‌یسبوكم وتیان كههێزهئهمنییهكان ته‌له‌فۆنیان بۆكردون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردون و پێیان وتون كهباشترهبۆیان له‌لیستی "هاوڕێ"كانی فهسیبوكیان من بسڕنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاورێم ئه‌و كاره‌یان كردوه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌له‌رۆژی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانهكانهوهله17ی شوباتدا تائێستا زیاتر له200 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نوسان تۆماركردوه. رێكخراوی رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور رایگهیاندوهكهبهپێی ئاماره‌كانی 44 رۆژنامه‌نوس و كارمه‌ندی راگه‌یاندن هێرشی جه‌سته‌ییان كراوه‌ته‌سه‌رو 23یش ده‌ستگركراون.
لهمبارهیهوهسارا لی ویتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لههیومان رایتس وۆچ پرسیاریكرد، "حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به‌ڵێنی دابیكردنی چ جۆرهئایندهیهك بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌دات له‌كاتێكدا كه‌خۆی چه‌قی بهستوهلهههمان شێوازهكۆنهخراپهكهی ناوچه‌كه‌دا كهبریتییهلهلێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان؟" پاشان وتی: "سه‌ركرده‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت، ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئهوهیهكهرێزی ماف و ئازادی گه‌له‌كه‌یان بگرن، به‌و پێیه‌ی كه‌هه‌مویان ده‌یان ساڵ مه‌ینه‌تیان چه‌شتوه".
هیومان رایتس وۆچ داوای له‌هاوكارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد- به‌تایبه‌ت ولایهتهیهكگرتوهكان و وڵاتانی ئه‌وروپا- كهسهركۆنهی ئه‌م پهراوێزخستنهئاشكرایهی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌لایه‌ن حكومه‌تی ههرێمهوهبكهن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كهپشتیوانی سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا كردوه‌و تائێستاش ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رچاوی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێده‌نگ بوهلهئاست پێشێلكارییهترسناكهكانی ئه‌م داوییانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ دژ به‌رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران. هیومان راتیس وۆچ رایگه‌یاند، كهبهلهبهرچاوگرتنی ئه‌و راستیه‌ی كهولایهتهیهكگرتوهكانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركردایه‌تی هێزهفرهنهتهوهكانی كرد لهههوڵدانیدا بۆ روخاندنی سه‌رۆكی پێش‌و سه‌دام حوسێن، به‌شێكی له‌به‌ر ئهوهبوهكهئهو رژێمهمافی كوردی پێشێل ده‌كرد، بۆیهبهرپرسیارێتییهكی تایبه‌ت له‌سه‌ر شانی ( ئه‌مه‌ریكا)یهلهتهئكیدكردنهوهلهوهی كه‌به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان رێز له‌مافه‌كانی هاوڵاتیانییان ده‌گرن.
سارا لی ویتسن وتی: "هه‌شت ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كهولایهتهیهكگرتوهكان سه‌دام حوسێنی لابرد له‌ژێر دروشمی پاراستنی مافه‌كانی كورد، ئێستا به‌بێده‌نگی وهستاوهلهكاتێكدا ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه‌به‌هاوكاری ئه‌و له‌كوردستان دامهزرێنراوهمافهكانی دانیشتوانه‌كه‌ی پێشێلده‌كات و سه‌ركوتیان ده‌كات" هه‌روه‌ها وتی: "بارك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایهتهیهكگرتوهكان، له‌وتاره‌كه‌ی رۆژی 20ی ئایاردا ئاماژه‌ی بهبهرهوپێشچونی دیموكراسی له‌عێراقدا كرد، به‌ڵام واقیعهكهئهوهیهكهترس و سه‌ركوتكردنی حكومی له‌وێ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه".
كه‌شێكی پڕ له‌ترس بۆ رۆژنامه‌نوسانی كوردستان
داواكانی دژ به‌گۆڤاری لڤین: یاساكانی عێراق و كوردستان
مادده‌ی 38ی ده‌ستوری عێراقی زامنی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و چاپه‌مه‌نی و رێكڵامكردن و راگه‌یاندن و بڵاوكردنهوهدهكات "به‌هه‌مو شێوازێك كهنهبێتههۆی پێشێلكردنی رێسای گشتی و ئاداب".
زیادبونی داوای ته‌شهیر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كهرهخنهئامێزن به‌رامبه‌ر بهسیاسهتمهداران و پارته‌سیاسییه‌كان یان به‌رپرسانی حكومی سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ستن كهروبهروی رۆژنامه‌نوسان دهبنهوهلهكوردستانی عێراقدا، و واده‌رده‌كه‌وێت كهدادگاكانی كوردستان رێسا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارناهێنن بۆ زامنكردنی ئازادی راده‌بڕین. پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر داوای وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا تۆماركردوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و داوا ته‌شهیره‌ی كه‌له‌ساڵی 2010دا دژی رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ئۆپۆزسیۆن تۆماریكرد و داوای یه‌ك ملیارد دۆلار قه‌ره‌بو ی كرد، پاش ئه‌وه‌ی له‌بابه‌تێكی رۆژنامه‌كه‌دا هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار تۆمه‌تباركران بهسودمهندبون لهبازرگانیكردنی نایاسایی ناردنی نه‌وت بۆ ئێران.
عوسمان سدیق، پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، بههیومان رایتس وۆچی وت كهرهنگهداوا تهشهیرهكهی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی قانونی مه‌ده‌نی ساڵی 1951 تۆماركردابێت، كهسنور بۆ داواكردنی قه‌ره‌بو دانانێت، نه‌ك یاسای كاری رۆژنامه‌وانی، كه‌له‌ساڵی 2008دا له‌لایه‌ن په‌له‌مانی كوردستانهوهدهرچوه، یان قانونی عقوباتی عێراقی ساڵی 1969.
یاسای كاری رۆژنامه‌وانی سنور بۆ قهربوكردنهوهلهسهر بڵاوكردنهوهدیاریدهكات و رێگریده‌كات له‌به‌رپرسان كه‌ده‌زگا میدیاییه‌كان دابخه‌ن. به‌ڵام، ئه‌و یاسایهبهشێوهیهكی به‌رفراوان به‌كارناهێنرێت، دادگاكانیش رێگهیانداوهكهچهند داوایه‌ك به‌پێی یاسا زۆرتر سه‌ركوتكاره‌كانی وه‌ك قانونی مه‌ده‌نی 1951 و قانونی عقوباتی 1969 تۆماربكرێن.
به‌پێی قانون مه‌ده‌نی، كه‌سێك، (رۆژنامه‌نوسیش ده‌گرێته‌وه)، ده‌كرێت ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت له‌سه‌ر "زیانی مه‌عنه‌وی" له‌نێویاندا "هێرشكردن بۆ سه‌ر ئازادی و كه‌رامه‌ت و شه‌رف و ناوبانگ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ی دارایی و ...هتد. به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه، كهرێگهبهقهرهبوی ئێجگار گه‌وره‌و زیندانیكردن ده‌دات، تاوانهئهگهر "ته‌شهیر" به‌كه‌سێك یان "سوكایه‌تی" به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بهدامهزراوهگشتییهكان بكرێت. به‌نده‌كانی هه‌ردو یاساكهكهداڕشتنیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتین سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی ئاخاوتن و ناگونجێن له‌گه‌ڵ پێوهرهنێودهوڵهتییهكانی پاراستنی مافی مرۆڤ بۆ ده‌ربڕین.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی
یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ ئازادی راده‌ربڕین وه‌ك مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ داده‌نێت، كهپێویتسن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و كه‌رامه‌تی تاكی مرۆڤ. ماده‌ی 19 له‌جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ) كه‌عێراق ئیمزای لهسهركردوه، ده‌ڵێت كه"هه‌مو كه‌سێك مافی ئازادی گه‌ڕان و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌مو جۆرهزانیاری و دیدوبۆچونێكی ههیهبێگوێدانهسنورهكان، به‌زاره‌كی بێت یان نوسین یان چاپكردن یان به‌شێوازی هونه‌ری یان هه‌ر شێوازێكی تری گه‌یاندن به‌ویستی خۆی".
له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌شێوه‌یكی چهسپێنراوهكهپێویستهسیاسهتمهداران و كهسایهتییهگشتییهكانی تر ته‌حه‌مولی چاودێریكردنی فراوانتر‌و وردتر بكه‌ن له‌سه‌ر ره‌فتارو كرده‌وه‌كانیان. به‌پێی "مبادىْ سيراكيوزا المتعلقة بأحكام التقيد و عدم التقييد" له‌جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، نا‌بێـت كۆتوبه‌ند بۆ سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین "به‌كاربهێنرێت بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدران له‌بۆچونی گشتی (الرأي العام) یان ره‌خنه."
له‌ساڵی 2000دا، بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی دیدوبۆچون و ئازادی، لیستێكی له‌سه‌ر ئه‌و بنهمایانهئامادهكرد كه‌پێویسته، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، له‌هه‌ر داوایه‌كی مه‌ده‌نی ته‌شهیر ره‌چاوبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ماده‌ی 19ی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كهكۆتوبهند نه‌خرێته‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین: نمونه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه:
• نابێت سزاكاتی ته‌شهیر ئهوهندهگهورهبن كهببنههۆی به‌كارهێنانی (سانسۆری خود) له‌سه‌ر ئازادی دیدوبۆچون و راده‌ربڕین و مافی ئازادی گه‌ڕان و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی زانیاری... و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان پێویستهبهراوردبكرێت به‌و زیانهفێعلیهی كهدراوه.
• نابێت رێگهبهدامهزراوهحكومی و بهرپرسهگشتییهكان بدرێت كه‌داوای ته‌شهیر تۆماربكه‌ن.
• ده‌بێت یاساكانی ته‌شهیر ره‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی دیالۆگی كراوه‌بن ده‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتییهوهههیهو ئه‌و بنه‌مایه‌ی كهپێویستهبهرپرسی گشتی ته‌حه‌مولی رێژه‌یه‌كی زیاتری رهخنهبكهن وه‌ك لههاوڵاتیاتی ئاسایی.
• له‌و حاڵه‌تانه‌ی كهبڵاوكراوهكان په‌یوه‌ندیان به‌و مهسهلانهوهههیهكهجێی بایه‌خی گشتین، گه‌یشتن به‌راستی ئهستهمهبۆ ئه‌وه‌ی خۆ له‌به‌رپرسیارییه‌تی ته‌شهیر بپارێزرێت: له‌جیاتی ئه‌وه، ده‌بێت ئهوهندهبهس بێت كهنوسهرهكهههوڵی فێعلی داوه‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی راستی.
• ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی بهدیدوبۆچونهوهههبێت، ئه‌بێت ته‌نها كاتێك شایه‌نی (داوای) تهشهیربن كه(نابه‌جێ) نامهعقولبن، و هه‌رگیز نابێت داواله‌سه‌ر تۆماركراو داوای لێبكرێت كه‌راستی دیدوبۆچونهكانی بسه‌لمێنێت.
• به‌رپرسیارێتی سه‌لماندن بۆ هه‌مو ره‌گه‌زه‌كانی داواكهپێویستهلهسهر ئه‌و كه‌سه‌بێت كه‌بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كهتهشهیری پێكراوهنهك له‌سه‌ر داوالێكراوبێت.
• ده‌بێت جگهلهقهرهبو، كۆمه‌لێك چاره‌سه‌ری تر ده‌سته‌به‌ربكرێت وه‌ك داوای لێبوردن كرن و/ یان راستكردنه‌وه.
نهقانونی مه‌ده‌نی و نهقانونی عقوباتی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ره‌چاوی ستاندارده‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكه‌ن. قانونه‌كانی عێراقی ره‌چاوی ئه‌وه‌ناكه‌ن كه‌بڕی قه‌ره‌بو ده‌بێـت به‌راوردبكرێت به‌زیانی فێعلی، هیچ بارێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابهتانهدانانێن كه"به‌نیازی باش"هوهبڵاوكراونهتهوه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، ماده‌ی 6 له‌جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ) له‌سه‌ر هه‌مو دامهزراوهحكومییهكانی عێراق پێویستده‌كات كه‌رێز له‌مافی ژیان بگرن. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌دێت كه‌ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی یاسا ده‌بێت هه‌نگاوی به‌جێ (مه‌عقول) بهاون بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی جدییان پێگهیشتوهلهسهر ژیانیان، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران دڵنیایی لهوهبكهنهوهكهههر كوشتنێكی نایاسایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت و ئه‌نجامده‌رانی روبه‌روی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكاری
هێزه‌ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتهدهسهڵاتدارهكان رێوشوێنی سهركوتكارانهیان به‌كارهێناوه دژی رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران، له‌و كاته‌وه‌ی كهرۆژانهخۆپیشاندان له‌پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد له‌رۆژی 17ی شوباتدا، دژی گه‌نده‌ڵی و بۆ داواكردنی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی زیاتر.
له‌مانگی ئازاردا، هیومان رایتس وۆچ له‌كوردستان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زیاتر له20 رۆژنامه‌نوسدا ئه‌نجامدا كهروماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد. له‌ئه‌نجامی ئه‌و چاوپێكهوتنانهوهدهركهوت كههێزهئهمنییهكان و هاوكاره‌كانیان به‌رده‌وام سه‌ركوتی رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه‌و گرتنی ره‌مه‌كی (عه‌شوائی) و لێدان و هه‌راسانكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و شكاندنی ئامێری رۆژنامه‌وانی.
رۆژنامه‌نوسان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندان به، هیومان رایتس وۆچیان وت كه‌رۆژی 18ی نیسان هێزهئهمنیهكان به‌زه‌بری هێز كۆنترۆڵی به‌رده‌كی سه‌را یان كرد، كهرۆژانهخۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجامده‌درا، له‌و كاتهوهرێگهیان له‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان گرتوه.
رۆژی 27ی نیسان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی 19 لاپه‌ڕه‌یی لێكۆڵینهوهلهسهر ئه‌و توندوتیژییانهبڵاوكردهوهكهلهماوهی 60 رۆژی خۆپیشاندانه‌كان رویاندابو، كه‌تیایدا گهیشتوبویهئهو ئه‌نجامه‌ی كه‌توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كان و خۆپیشاندهرانهوهئهنجامدرابو وهپۆلیس و هێزه‌ئه‌منییه‌كان به‌باشی مه‌شقیان پێنهكرابو بۆ مامه‌ڵه‌كردنی گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه. به‌ڵام راپۆرتهكههیچ ئاماژه‌یه‌كی بهتوندوتیژیهكانی دژ به‌رۆژنامه‌نوسان نه‌كرد، له‌نێویاندا هێرشكردنی دڕاندانهبۆسهر كه‌ناڵی ئه‌هلی نالیا له‌سلێمانی. به‌وته‌ی ستافی كه‌ناڵه‌كه، له‌و هێرشه‌دا كه20ی شوبات ئه‌نجامدرا، ده‌یان چهكدرا هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و پاش ته‌قه‌كردن له‌ئامێره‌كانی په‌خش و برینداركردنی پاسه‌وانێك، به‌نزینیان رژاند بهبیناكهداو ئاگریان تێبه‌ردا. كه‌ناڵی نالیا كهروماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كردبو، ته‌نها دو رۆژ پێش هێرشهكهدهستی بهپهخشكردبو.
ساڵڕۆژی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان
ساڵێك دوای كوشتنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌كی سهربهخۆو شه‌فافی بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌و راپێچكردنی به‌پرسیانی تاوانهكهبۆ دادگا ئه‌نجامنه‌داوه.
چه‌ند هێرشبه‌رێك رۆژی 4ی ئایاری 2010 رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌ستی 23 ساڵه، سه‌رده‌شت عوسمان، یان رفاند. ته‌رمه‌كه‌ی رۆژێك دواتر دۆزرایه‌وه‌و نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان بهجهستهوهیهدیاربو وه‌دو گوللهلهسهری درابو. هاوڕێكان و خێزانه‌كه‌ی باوهڕیانوایهكهسهردهشت له‌به‌ر نوسینی ره‌خنه‌ئامێز دژی دو پارتهدهسهڵاتدارهكهو سه‌ركرده‌كانیان و سیسته‌می حوكمڕانی ههرێمهكهكوژراوه.
به‌بڕیاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینهوهلهروداوهكه، به‌ڵام ناوی ئه‌ندامانی لیژنهكهئاشكرانهكران. به‌پێی راپۆرتێك كه‌له‌رۆژی 15ی ئه‌یلولدا بڵاوكرایه‌وه، لیژنهكهگهیشتبویهئهو ئه‌نجامه‌ی كهگروپی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام به‌رپرس بوهلهكوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان. به‌ڵام، راپۆرته430 وشه‌ییه‌كه‌ی لیژنه‌كه، نه‌یتوانی ئهنجامهكانیبههیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تر ببه‌ستێت جگهلهدانپێدانانی كه‌سێك كهگوایهیهكێك بوهلهئهنجامدهرانی تاوانه‌كه.
له‌وكاته‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و هاوڕێ و هاوكاره‌كانی بههیومان رایس وۆچیان راگه‌یاند كه‌هیچ یه‌كێك لهلێكۆڵهرهوهكان (محقق) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێوهنهكردبون وه‌هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی زۆریان له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان گرت. لهوكاتهوهحكومهتی هه‌رێم هیچی بڵاونهكردوهتهوهسهبارهت به‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر یان گرتن یان هه‌ر دادگاییكردنێكی په‌یوه‌ست به‌و قه‌زییه‌وه.
رۆژی 16ی ئایار، به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت، بههیومان رایس وۆچی راگه‌یاند، كه‌ده‌یان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نهناسراوهوهپێگهیشتوهبههۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی رۆژنامهوانییهوهكهدوای كوشتنی سه‌رده‌شت ده‌ستیپێكردوه.
هیومان رایتس وۆچ جارێكی تر داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كهلێكۆڵینهوهیهكی سهربهخۆو شه‌فاف له‌كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان بكات كه‌ببێته‌هۆی دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی كهبهتاوانهكهههڵساون و روبه‌روی دادگا بكرێنه‌وه.
لینكی راپۆرتهكهبهئینگلیزی:
لینكی راپۆرتهكهبهزمانی كوردی:
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی هیومان رایتس ۆچ ده‌رباره‌ی عێراق، تكایهسهردانی ئه‌م ماڵپهرهبكه:
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، تكایهپهیوهندی بكهبه:
جاك سترۆك، لهواشینتۆن، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1-202-612-4327
storkj@hrw.org
سار لی ویتسن، له‌نیو یۆرك، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1 212-216-1230 یان +1-718-362-0172
whitsos@hrw.org
وێنزڵ میخالسكی، له‌به‌رلین، بۆ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی:
+49-151-419-24256
michalw@hrw.org
سامر موسقاتی، له‌تۆرنتۆ، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+961-71058890
muscats@hrw.org
جان ماری فاردیو، له‌پاریس، بۆ زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و پۆرتوگالی:
+33-1-43-59-55-35 یان +33-6-45-85-24-87
fardeaj@hrw.org
تۆم پۆرتیۆس، له‌نیو یۆرك، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1-646-203-3090
porteot@hrw.org
Serdasht Osman
- بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان کرایەوە
- کەمپینێک بۆ ڕێگرتن لە دانانی هەر جۆرە یاسایەک کە ئازادی رادەربڕین و نوسین و ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکاتەوە لە کوردستان
- هەڵەی پیشەیی مەکەنە بیانو بۆ سەنگەرگرتن لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی
- عبداللە پەشێو بۆ سەردەشت عوسمان
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکان سه‌دان (سه‌رده‌شت)یان ئاماده‌کردووه
- هه‌ڵه‌بجه: چه‌ند چالاكیه‌ك له‌ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌رێوه‌چوون
- وهزارهتیرۆشنبیریرێگهلهبڵاوكردنهوهیكتێبێكیئاسۆ جه‌بار ده‌گرێت
- ستۆکهۆلم دووەمین ساڵیادی شەهید سەردەشت بەرز رادەگرێت
- کەمپینا ئازادی بۆ رۆژنامەنڤیس شێروان شێروانی سەرنڤیسکارێ كۆڤارا باشور
- بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ؟



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە