سه‌رده‌شت عوسمان و مه‌هزه‌له‌ی نووسه‌ران! ... کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک - دانیمارک
بابگه‌ڕێینه‌وه بۆساڵی پار سه‌روه‌ختی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان و به‌کورتی هه‌ندێ له‌و نووسینهمههزهلهئامیزانهتاووتوێ بکه‌ین کهبوونهتهبهشێک له‌سیمای که‌سایه‌تی خاوه‌نه‌کانیان
به‌دران حه‌بیب:
من خوێنه‌ریکی به‌رده‌وامی نووسینه‌کانی کاک بهدرانم، به‌ڵام مانای وانیهنابێ ره‌خنه‌ی لێ بگرم. کاک به‌دران له‌کاتی شه‌هیدکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت نووسیبووی پارتی نیو قه‌رن زیاترهخهبات ئه‌کات هه‌رگیز باوه‌ری به‌تیرۆر نیهبۆیهنابێ تاوانی کوشتنی که‌سی بدرێته‌پاڵ.
ئه‌و نووسینه‌ی کاک به‌دران پێش ئهنجامهپهردهپۆشکهرهکهی به‌ناو لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌بوو نازانم کاک به‌دران
به‌چی هه‌قێک پێش ئه‌نجامی لێکۆڵینهوهکهوتی، ئهمهئهوهدهرناخات که‌تۆ خۆت گومانت له‌پارتی هه‌یه‌و پێش وهختهبهرائهتنامهت بۆی نووسی؟ پاشان کاک به‌دران که‌ی ته‌مه‌نی درێژی حیزبێک پێوانه‌ی بێ غه‌ل و غه‌شی حیزبێکه؟ کاک به‌دران که‌س له‌تۆ باشتر له‌راستی مهسهلهکهتێناگات تۆ که‌سێکی زۆر خزمه‌تی که‌لتوری نهتهوهکهمانت کردووه، حه‌زم نه‌ده‌کرد ناوت له‌ناو ئه‌و نووسینه‌م بێت، بێده‌نگی تۆ ده‌بوو به‌جوانترین هه‌ڵوێست، که‌ئه‌گه‌ر له‌پێش ئه‌و نووسینهنۆڤلیتی عه‌ریف ره‌مه‌زانی فه‌رهاد پیرباڵت بخوێندبایه‌وه رهنگهههلوێستی بێده‌نگیت ههڵبژاردبووایه.
داود باغستانی :
پێی وابوومادهم سه‌رده‌شت باسی شه‌ره‌ف و ناموسی سه‌رۆکی کردوهههقی خۆیه‌تی تۆڵه‌ی لێ بکرێتهوهدهڵێ ئه‌گه‌ر قسه‌ی وا به‌منیش بگوترێ قبوڵی ناکه‌م.
ئه‌و قسهیهلهگهڵ ئه‌وه‌ی تاونبارکردنێکی ئاشکرای پارتیه، (نازانم له‌سه‌ر مام داود عه‌بر بووه‌یان بۆی خراوه‌ته‌ناو نانێکی گه‌رم هه‌تا کاتی خۆی). له‌هه‌مان کاتدا لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆرمههزهلهئامێزه، که‌هه‌رگیز له‌که‌سێک ناوهشێتهوهخوێندهوار و مۆدێرن بێت چ جای گۆڤارومۆڤارانیش بنووسێ یه‌عنی غه‌زه‌ته‌چی بێت، ئه‌و قسهیهچیرۆکهکهی عه‌زیز نه‌سینم دێنێتهوهیاد که‌وا باشهمام داود بیخوێنێتهوهبهناوی (تا لێم نه‌ده‌ن نابم به‌پیاو) له‌وه‌رگێڕانی هیمدادی حوسێن(نازانم ئه‌م یائه چیه به‌ناوی کاک هیمدادهوه؟)
مه‌لا به‌ختیار:
ده‌ڵێ نابێ هانی گه‌نج بدرێ خه‌یاڵدانی وه‌های بۆ دروست کرێ تا شتی وا بنووسێ که‌خودی ئه‌وانه‌ی دیفاعی لێ ئه‌که‌ن شتی وای لێ قبوول نه‌که‌نه‌وه.
جارێ له‌رووی زمانهوهخهیاڵدان ڕاست نیهچونکهخهیاڵ وه‌ک شتێکی ماددی نیهتالهسهر وه‌زنی( خوێدان، شه‌کردان، مه‌مکدان، کادان، . . هتد. کورد ده‌ڵێ بیرۆکه‌ی یان خه‌یاڵی وه‌های بۆ دروست کرێ!!!! ئینجا بابێمهسهر مه‌به‌ستی نوسینه‌که‌تان کهئهتانهوێ بڵێن که‌س بۆی نیهباس لهسهلبیاتی سه‌رکرده‌کان بکات و ره‌خنه‌یان لێ بگرێ. به‌رێز مه‌لا به‌ختیار من پرسیارێکت لی ئه‌که‌م، ئه‌گه‌ر ئێستا هاوپه‌یمانی پارتی نهبوویتایهو سه‌رده‌می شه‌ری براکوژی بوایهئاخۆ هه‌مان هه‌ڵوێستت ده‌بوو یان له‌ئاسمان دهتقۆزتهوهبۆ خۆش کردنی ئاگره‌که؟ پاشان ئایا هه‌ر بۆ نموونه‌ئه‌گه‌ر که‌سێکی سیاسی که‌خۆی به‌که‌سێکی میسالی دائه‌نێ بانگه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بکات له‌هه‌مان کاتدا ده‌ستدرێژی بکاته‌سه‌ر نامووسی خه‌ڵک و هاو خه‌باتی خۆی ده‌کرێ ره‌خنه‌گرتن لهمکردهوهدزێوهی به‌دروست کردنی (خه‌یاڵدان!!) لێ حساب بکرێ، لێی قبووڵ نه‌کرێته‌وه؟ ئاخر هه‌روه‌کوو خۆت ئه‌فه‌رمووی واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمهقبووڵی ناکات. باشه‌بۆ كارێکی وا به‌سه‌ر واقع دا ئه‌سه‌پێنرێ ئه‌بێ قبووڵ بکرێ، به‌ڵام رهخنهلێ گرتنی قه‌بووڵ ناکرێ؟ ئهمهبهرههم وئاکامی (شۆڕشی شاخه‌کان و راپه‌ڕینی شاره‌کانه) به‌ریز؟؟
نه‌جات حه‌مید:
نووسیبووی رۆژانهسهدان که‌س له‌ناوه‌راست و خوارووی عیراق ده‌بنه‌قوربانی تیرۆر که‌س باسیان ناکات، بۆچی مهسهلهیهکیا بچووکی وه‌ک کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێ هێندهگهورهبکرێ؟
کاک نه‌جات ئه‌و سه‌دان که‌سه‌ی کهرۆژانهتیرۆر ده‌کرێن له‌به‌شێکی تری ئه‌م وڵاتهتیرۆر ده‌کرێن که‌هه‌موو سه‌رکرده‌و سیاسیه‌کانیان ده‌ڵێن ئه‌م به‌شه‌ی ئێمهپڕهلهفهوزاو ئاژاوه‌و نه‌بوونی ئاسایش و یاسا. به‌ڵام سه‌رده‌شت له‌شوێنێک تیرۆر کراوهکهئهو حیزبه‌ی تۆ له‌به‌ره‌که‌ی ده‌خۆی به‌ر له‌هه‌موو حیزبه‌کانیتر به‌موناسه‌به‌و بێ موناسهبهمنهتی ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر ده‌کات که‌شه‌وی خستۆته‌سه‌ر رۆژ بۆ ئاساییشی هاوڵاتیان و لافی ئهوهلێ ده‌دات ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێمههێمن ترین هه‌رێمی ناوچه‌که‌یه‌و هه‌ر خۆشی به‌خاوه‌نی ئه‌م دهسکهوتهئهزانێ!!. پاشان تۆ که‌خۆت بهڕۆشنبیرێکی مۆدێرن دائه‌نێی دیارهتهنها ئهوکاتهتاوانێک به‌شایسته‌ی سه‌رکۆنه‌کردن ئه‌زانی که‌سه‌دان کوژراوی لێ بکه‌وێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر کورهههژارێک له‌م دهڤهرهئارامهی ئێمهبهو بێ منه‌تی وبێ ترسیهبکوژرێ نابێ سه‌رکۆنه‌بکرێ؟ نابێ داوای لێکۆڵینهوهلهو تاوانهبکرێ؟ ئه‌گه‌ر سه‌رکۆنه‌کردن و داواکاری له‌به‌دواداچوونی تاوانێکی وه‌ها به‌کار گه‌وره‌کردن له‌قه‌ڵه‌م بدرێ، ئه‌ی به‌ڕای جه‌نابت چیبکه‌ین باشه؟ هه‌ر ته‌نها بڵێین ئه‌جه‌لی هاتبوو خوا لێی خۆش بێ و تاونباریش له‌ناوماندا بسووڕێته‌وه؟ خۆزگههیندهی له‌نووسینه‌کانت باس له‌ئازادی نووسه‌ر ده‌که‌یت که‌ده‌بێ ته‌عبیر له‌خودی خۆی بکات و نهبێتهپآشکۆی هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌و وشانه‌ت ئاراسته‌ی خۆت ئه‌کردو وه‌ک نووسه‌رێک هێندهنهدهبوویتهپاشکۆی ده‌سه‌ڵات و هێندهلهنانبڕاوکردن نهترسابووای. به‌ڵام ئه‌سه‌ف! هه‌لوێست نرخی گرانه‌و ئازایه‌تی ئه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو که‌سێک ناکرێ! وه‌ک (لۆرانس) له‌کورته‌چیرۆکی (نووسه‌ری په‌ڕۆ)دا باسی ده‌کات، خۆزگهدهتخویندهوه. که‌چۆن نووسه‌رێک له‌ئه‌نجامی یه‌ک هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی خۆی هه‌موو کتێبهدانراوهکانی خۆی ده‌سووتێنێ و هه‌تا مردن له‌شه‌رمان بایکۆتی نووسین ده‌کات!!
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵلا:
ده‌ڵێ له‌هه‌ولێر ئازادی رۆژنامه‌نووسی هه‌یه‌و پارتی به‌رپرسیار نیهلهکوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڵگه‌شی بۆ ئهمهئهوهیهکهواسهدان رۆژنامه‌ی ئازاد ده‌ده‌چن و رهخنهلهدهسهڵات ئه‌گرن و که‌سیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناکات!!!!
کاک ئه‌رده‌ڵان منیش له‌گه‌ڵتام، باسی چ ئازادیه‌ک ده‌که‌یت برۆ مه‌حکه‌مه‌ی هه‌ولێر و سڵێمانی مه‌له‌فی سکاڵاکانی ده‌سه‌ڵات ببینهلهرۆژنامهنووسان برۆ هه‌واڵی قه‌ره‌بووی ملیۆنی و ملیاری بخوێنه‌وه، برۆ له‌پۆلیس و ئاسایش لیسته‌ی ناوی رۆژنامه‌نووسانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو ببینه، برۆ ئه‌رشیفی نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری هه‌ولێر بهسهربکهرهوهتا بزانی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ند رۆژنامه‌نووس ده‌م و لووتیان شکێنراوه؟ به‌ڵێ. . . رهخنهلهئاوو کاره‌با بگرهئازادی، رهخنهلهفهرمانبهر و مامۆستایه‌ک بگرهئازادی، به‌ڵام برۆ رهخنهلهکاربهدهستێکی حیزبی بگره، رهخنهسهرکردهیهک بگره، برۆ باسی نه‌وتی قاچاغ بکه، برۆ رایه‌کی خۆت له‌سه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی دهرببڕهئینجا بۆت ده‌رئه‌که‌وێ ئازادی رۆژنامه‌نووسی له‌چی ئاستێکدایه. به‌ڕاستی پێم سه‌یر نیهکهسانی وه‌کوو ئێوه‌به شان و باڵی پارتیا بخوێنن، له‌کاتێکا دوێنێت له‌بیر چووهوهکه هێشتا پارتی ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی له‌هه‌ولێر نه‌بوو به‌ناوی خۆت و خوازراوهوهبهئاشکراو به‌نهێنی ئه‌و نوسهرانهت به‌نه‌عله‌ت ده‌کرد که‌به‌قسه‌ی جه‌نابت (بێ‌زیان دێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شت بنووسن)، ئه‌مرۆش پارتی حاکمی موتڵه‌قی کوردستانه، نه‌وت هی خۆیانه، خهزێنههی خۆیانه، پێم سه‌یر نیهئهمرۆ سووکانهکهبادهنهوه چونکهدونیا دونیای که‌سانی وه‌کو ئێوه‌یه، به‌چه‌ند نووسینێکی وه‌ها خۆتان له‌ده‌سه‌ڵات نزیک بکه‌نه‌وه، ئه‌رده‌ڵان ڕاستهدۆشاوی ماڵی پاشا لهمششهیه، به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێ زاکیره‌ی خه‌ڵک لهدۆشاوهکهخهست تره. دیارهمرۆڤی وه‌کو جه‌نابت له‌هه‌موو شوێنێکی دونیا هه‌ن ئه‌گینا ئه‌ستۆریاس له‌کوێ ده‌یتوانی له‌و هه‌موو ههلپهرستانهبدوی له‌رۆمانی (جه‌نابی سه‌رۆک)!!
ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
له‌نووسینێکدا زۆر به‌ڕوو قایمی نووسیبووی ئێمه‌ش بێده‌نگ نابین!
ئه گه‌ر به‌وردی له‌م رستهیهوردبینهوهبۆمان ده‌رئه‌که‌وێ کهئاسۆ به‌ئاشکرا ده‌ڵێ ئێمهسهردهشتمان کوشتووه، کهئێوهلهسهری دێنهجواب و بێده‌نگ نابن ئێمه‌ش تاوانی ئێوهدهخهینهروو و بێده‌نگ نابین. وه‌ئه‌گه‌ر ئێوهلهم تاوانه‌ی ئێمهبێدهنگ بن ئه‌وا ئێمه‌ش بێده‌نگ ده‌بین و هه‌رکه‌سمان له‌ماڵی خۆمان. زۆر بهداخهوهکهئاستی ئه‌خلاق و شه‌ره‌فمه‌ندی مرۆڤ بگاتهراددهیهکی وه‌ها له‌پێناوی ئافه‌رینێکی سه‌رووی خۆی به‌ڵێ ته‌نها بۆ ئافه‌رینێک رووقایمانهخوێنی مرۆڤانی تر حه‌ڵاڵ بکات. هه‌موو کار‌و کاسبیه‌ک مایه‌ی ده‌ستخۆشی کۆمهڵگهیهتهنها ویژدان فرۆشتن و به‌که‌م سه‌یرکردنی مرۆڤ و بازرگانی کردن بهموقهدداستی مرۆڤ ئه‌وپه‌ڕی خۆ سووک کردن و دابه‌زینی ئاستی ئه‌خلاق و شه‌ره‌فه، بهداخهوهکهکاک ئاسۆ له‌هه‌موو نووسینه‌کانیا ئالوودهیهبهم کاسبیه. کاک ئاسۆ تۆ رووقایمانهپایهی کورسیه‌که‌ت به منووسینانه به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م نووسینه‌ی منیش زیاتر پایه‌ت لای به‌رپرسه‌کانت به‌رز ده‌کاته‌وه. پیرۆزت بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕاستیهبزانهههرگیز ئه‌وانه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ خۆیان و خه‌ڵک ده‌که‌ن یان بهپیا هه‌ڵدان و ماستاوچیه‌تی ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌ماڵی میر نزیک نزیک بکه‌نه‌وه، به‌ر له‌هه‌موو که‌س میر به‌چاوی سووک ته‌ماشایان ده‌کات ئینجا خه‌ڵك. سه‌یر کهئهونووسهرانهی زیاتر له‌سی ساڵ به‌شان و باڵی سه‌دامیان هه‌ڵدا پاش ئازاد بوونی عیراق چۆن بوونهریسواترین و زه‌لیلترین توێژی ناو کۆمه‌ڵگه. به‌ڵام که‌سیان خۆیان نه‌کوشت چونکه‌وه‌ک شێخ ره‌زا لهشیعرهکهیدا ده‌ڵێ روویان لهقالتاغی بنهپێڵاوان قایمتر بوو. واباشهبهههموو قه‌له‌م به‌ده‌ستێک نه‌وترێ نووسه‌ر به‌ڵکو به‌هه‌ندێکیان بوترێ رووقایم، یه‌کێ درۆ و دهلهسهبنووسێ و بهرووقایمی ناو‌و وێنه‌ی خۆی (به‌قات و ریباته‌وه)له‌گه‌ڵ بڵاو بکاتهوهئهوهئهو په‌ڕی ڕووقایمیه له‌مارکه‌ی شێخ ره‌زا، کاک ئاسۆ وا بزانم چاوقایمیش هونهرهبهههموو که‌س ناکرێ وانیه؟
مافپهروهرهوشیار ئه‌حمه‌د رۆژبه‌یانی:
کاک هۆشیارکهخۆی به(مافپه‌روه‌ر) ناوزه‌د ده‌کات، هه‌قی خۆیه‌تی به‌و مه‌رجه‌ی ماف بپهروهرێنێ، لهنوسینێکا نووسیبووی نابێ له‌به‌رخاتری کوژرانی سه‌رده‌شت عوسمان رهخنهلهدهسهڵات بگیرێ. نازانم ئهوهبهپێی چ مادده‌و فهقهرهیهکهلهقانوونی هه‌رێمی کوردستان که(مافپه‌روه‌ر!) هوشیار رۆژبه‌یانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی دا ده‌سه‌پێنێ؟؟؟
ههڵبهتهئهگهر یه‌ک هۆی ماقوڵ بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ی (مافپه‌روه‌ر) هوشیار هه‌بێ ئهوهدهتوانین بڵیین ته‌نها له‌ترسی له‌ده‌ست نه‌دانی مێزو کورسیهبریقهدارهکهیهتی، ئه‌گینا بێ ده‌نگ بوون له‌خوێنی رژاوی رۆله‌یه‌کی ئه‌و میلله‌ته، چ مافپهروهریهکه. نازانم مافپه‌روه‌ری چیهجهناب که‌خۆتی پێ هه‌ڵکێشی؟ ئایا ده‌سکه‌وتنی شه‌هاده‌یه‌کی بهقۆپیهو دوعای شێخ و مهشایهخان، یان شه‌هاده‌یه‌ک که‌به واسته‌و به‌رتیل و ده‌ست ماچ کردن وه‌رگیرابێ مرۆڤ ده‌کات بهمافپهروهر یان مافپه‌روه‌ری هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌و چاونهترسانهیه؟ به‌ڵام وه‌ک نووسه‌ری عه‌ره‌ب احمد نعروس لهزمن السقوط الاقنعة دا ده‌ڵێ یه‌کێ به‌ماسکی ساختهکهسایهتی خۆی بباتهپێشهوهچۆن له‌و وشهقورسانهی وه‌ک مه‌ردایه‌تی و ئازایه‌تی و هه‌لوێست تێده‌گات؟؟؟خۆزگه(مافپه‌روه‌ر!!!)هۆشیار رۆژبه‌یانی ئه‌وه‌ی ده‌خوێنده‌وه.
بڵند نه‌وره‌س:
وێنه‌یه‌کی به‌قات و بۆینباغێکهوهبهشیشهو نێرگهلهلهتهک نووسینێک داوه‌و ده‌ڵێ ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه‌ی باس له‌کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ن گێره‌شێوێنن.
عه‌ره‌ب قسه‌یه‌کی ههیهدهڵێ کهبهئهنگوست بته‌وێ مانگ نیشانی که‌سێکی ئه‌حمه‌ق بده‌یت ئهوکهسهمانگ نابینێ به‌ڵکو ته‌نها ئه‌نگوستی تۆ ده‌بینێ. به‌ڵام کاک نهوروس که‌بکوژانی سه‌رده‌شت به‌گێره‌شێوێن دانانێ و رۆژنامه‌نووسان به‌گێره‌شێوێن دائه‌نێ له‌کاتێکدا ههمیشهبکوژهکان ئاژاوهدهگێرن. وه‌کو ئهوکهسهنیهکهتهنها ئهنگوستهکهدهبینێ، ئه‌م له‌و مه‌قام و سه‌ڵته‌نه‌ته‌ی خۆی بۆ دیفاع له‌رۆژنامه‌نووسانی رووت و ڕه‌جاڵ بکات ؟بۆ دیفاع له‌ده‌سه‌ڵاتێک ناکات کهبهکهماڵی ئیستراحه‌ت نێرگه‌له‌ی له‌پاڵ بکێشێ؟ ره‌حمه‌ت له‌دکتۆر عه‌لی وه‌ردی کهلهکیتابی مه‌هزه‌له‌ی عه‌قلی به‌شه‌ریدا ده‌ڵێ مرۆڤی ئه‌حمه‌ق له‌فه‌قیری خۆیه‌تی ناتوانێ راستی و ناراستی له‌یه‌کتری جیابکاته‌وه، به‌ڵام مرۆڤی هه‌ڵپه‌رست و درۆزن و فێڵباز به‌مه‌به‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان جێگۆرکێ به‌راستی و ناڕاستی ده‌که‌ن. بۆیه‌من کاک بڵند نه‌وی ناکه‌م و دوور له‌رووی حازریان ئه‌و بهئهحمهق دانانێم!.
تاریق ئه‌حمه‌د جاف:
ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی باسی سه‌رده‌شت عوسمان بکات بانگه‌شه‌ی شارچیه‌تی ده‌کات، به‌ڵام هه‌ولێر شاری ئاشتی و ئاوهدانیهبهکوێرایی چاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌چاویان به‌هه‌ولێر و هه‌ولێریه‌کان هه‌ڵنایه.
سه‌یرکه‌ن که‌ر له‌کوێ که‌وتووه‌و کوندهلهکوێ دڕاوه؟ با منیش به‌و زمانهنالۆژیکیهی به‌رێزتان وه‌ڵامتان بدهمهوهتۆیهک که‌خه‌ڵکی ههولێرنیت و هه‌ولێر بۆتۆ ته‌نها بۆ دادۆشین و موزایه‌ده‌یه، به‌و هه‌موو خێر‌و بێره‌ی له‌هه‌ولێر ده‌ستت کهوتووهههق وایهوهک وه‌فاو پیاوه‌تی له‌هه‌موو که‌س زیاتر به‌رامبه‌ر به‌کوشتنی رۆله‌یه‌کی به‌ناهه‌ق کوژراوی ئه‌و شاره( ئارام و ئاوه‌دان)هبێیتهدهنگ، نه‌ک چاوی ئهوانهکوێر بکه‌یت که‌له سه‌ر ڕۆڵه‌یه‌کی ئه‌و شارهدێنهجواب. تادوێنێ ههوڵیریه هه‌ژاره‌کانی لهمهجلیس و کۆڵانه‌کان به‌وشه‌ی (زێره)و (هه‌ولێره ماست) وسه‌دان نوکته یبێتام دهشکاندهوهو یه‌که‌م ئاڵا هه‌ڵگری شارچیه‌تی بوو ئه‌مرۆ بۆتهمحامی هه‌ولێریه‌کان. ئای هه‌ولێری ههمیشهقوربانی به‌ده‌ستی که‌سانی وه‌ک کاک تاریق جاف که‌ئیشیان پێت نیهپیت ده‌ڵێن پاشکه‌وتوو، بێ هه‌ڵوێست، ترسنۆک بێ عه‌قڵ، کهنانیان دهکهوێتهدهستی تۆ‌و داڵده‌یان ده‌ده‌یت ده‌تکه‌ن به‌شاری شاران، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کاک تاریق جاف نوکته‌ی چه‌رخ و فه‌له‌که‌که‌ی مه‌لا مه‌شهوورم دێنێتهوهبیر. هه‌ڵبه‌ت عوقه‌لا ئه‌زانن له‌گه‌ڵ کام نوکتهمه، کاک تاریق ئه‌گه‌ر تۆ نایزانی (بروانهکیتابی مه‌لای مه‌شهور کۆکردنه‌وه‌ی گیوی موکریانی- چاپخانه‌ی کوردستان)
زانکۆ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:
پێی وایهههرکهسێلهشههید کردنی سه‌رده‌شت بدوێ، ده‌یه‌وێ بوختان بۆ ئاسایشی پایته‌ختی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبه‌ستێ.
کاک زانکۆ نازانم ئه‌وه‌چی پایته‌ختێکی دیموکراتیهکهکهسێک نه‌وێرێ رهخنهلهدهسهڵات بگرێ؟ ئه‌وه‌چ پایته‌ختێکی دیموکراتیهسهرۆکهکهی خۆی هێندهبهپیرۆز و موقه‌ده‌س بزانێ که‌که‌س نه‌توانێ ڕهخنهلهخۆیی و خانه‌واده‌که‌ی بگرێ؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی زوڵمیش له‌خه‌ڵک بکه‌ن که‌س جورئه‌ت و حه‌ددی ئه‌وه‌ی نه‌بێ پێیان بڵێ بۆواتان کرد؟ برۆ له‌و پایتهختهدیموکراتیهپرۆژهیهکی وه‌به‌ر هێنان بکهئینجا دهزانیکێ خۆی له‌گه‌ڵت ده‌کات به‌شه‌ریک ئه‌وه‌من و تۆین یان ئه‌فرادی خانه‌واده‌ن؟ ده‌ئه‌و کاتهبزانم ده‌توانی فزه بکه‌یت؟ پاشان ئه‌گه‌ر تۆ هێندهخهمی ئه‌و پایتهختهتهدیموکراتیهتهبهویژدانت سوێندت ئه‌ده‌م ئایا به‌جواب هاتنی خه‌ڵک له‌کوشتنی رۆڵه‌یه‌کی ئهوشارهدهبێ به‌بوختان هه‌ڵبه‌ستن لێک بدرێتهوهیان بهدلسۆزی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر بهپایتهختهکهیان؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ چاو له‌سه‌رده‌شت بپۆشین دڵنیابهبهیانی نۆره‌ی من و تۆش دێت. ئه‌گه‌ر باوه‌ریش ناکه‌یت بڕۆ چیرۆکی مه‌مله‌که‌تی درۆ بخوێنه‌وه، که‌چۆن وهزیرهکهبۆ په‌رده‌پۆش کردنی تاوانه‌که ی پاشاخیتاب بۆ خه‌ڵک ده‌دات، دوای چه‌ند ساڵێک که‌خه‌ڵک له‌پاشا راده‌په‌ڕن پاشا بۆ رازی کردنی دڵی خه‌ڵک دێ له‌به‌رچاویان، وه‌زیرکه‌ی خۆی له‌سێداره‌ده‌دات و ده‌لێ که‌س به‌قه‌د درۆیه‌کانی ئه‌و وهزیرهنههامهتی به‌سه‌ر مه‌مله‌که‌تدا نه‌هێناوه!!! سهیرهههندێ جار رهعیهتهکان له‌خودی پاشا درۆزن ترن!!
کاروان موحه‌مه‌د سابیر:
له‌ژێر ناوی (جهرنافیزهکهی نه‌وشیروان کار لهئێڤهرستی پارتی ناکات) واده‌زانێ باسکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌فیتی نه‌وشێروان مستهفایهدژی پارتی.
لێرهوهمن خۆم به‌ده‌روێش و موحامی نه‌وشێروان نازانم تا دیفاعی لێ بکه‌م، له‌رووی سیاسیشهوهزۆر له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ناکۆکم، به‌ڵام به‌ڕاستی شووره‌ییه ڕێگا بدرێئهو وشهناشیرینانه بێنه‌ناو فه‌رهه‌نگ و میدیای کوردیه‌وه، ئه‌و جۆرهوشانهبهقهدهر ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی له‌به‌ر چاوی خوێنه‌رانی سووک ده‌کات هێندهئهو ئامانجهناپێکێ که‌له‌پێناویدا نووسراوه، که‌سێکی وه‌ک کاروان موحه‌مه‌د سابیر که‌له‌سه‌ر شاشه‌کان خۆی سوور ده‌کاته‌وه‌و بێ نوقته‌و فاریزهمهجالی موقابیلهکهی نادات وا باشهبهر له‌وه‌ی بێت له‌سیاسه‌ت و رووداوه‌کان بدوێ، هه‌وڵ بدات فێری جیاوازی بێ له‌نێوان زمانی نووسین و زمانی سه‌رجاده‌و کۆڵانان هه‌وڵ بدات فێر بێت بهئهدهبهوهقسهبکات تا رۆژێک وه‌کو عه‌لی کیمیایی ئاخ و داخ هه‌ڵنه‌کێشێ. ده‌ڵێن عه‌لی کیمیاویلهلووتکهی ده‌سه‌ڵاتدا بێ ئه‌ده‌ب ترین پیاوی رژێم بووهلهکاتی ئاخاوتندا، ده‌ڵێن ئه‌و کاته‌ی له‌زیندان بووه، وتوویه‌تی من هیچ تاوانێکم له‌ژیانی خۆمدا ئه‌نجام نه‌داوه، تا لێی په‌شیمان بم، ته‌نها له‌شێوازی ئاخاوتنهکانم په‌شیمانم. !!!!!سه‌یر که‌عه‌لی کیمیاوی ئه‌نفال و جینۆساید به‌تاوان نازانێ به‌ڵام زمانی بێ ئه‌ده‌بی به‌تاوان ده‌زانێ!!!!
یونس حه‌مه‌د قادر (مههزهلهترین شتی 2010)
که‌لیژنه‌ی لێکۆڵینهوهسیناریۆ لاوازه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه، نه‌ک هیچ که‌سێ باوه‌ڕی پێ نه‌کرد به‌ڵکو بوو به‌مایه‌ی گاڵته‌جاڕیش، که‌چی زه‌لامێک به‌و ناوه‌ی سهرهوهنووسیبووی( ئه‌ی هاوار وهختهمێشکم بته‌قێ). نووسیبووی ئهوهلیژنهئهنجامهکانی ئاشکراکرد نازانم بۆ ئه‌و خهڵکهبروا ناکه‌ن له‌داخان وهختهمێشکم بته‌قێ!!!!
ده‌ڵێن کاتی خۆی ئوستاد به‌شیر موشیر وتبووی له‌داخی ئه‌م کوردهوهختهخهنجهرێک بده‌م له‌ده‌ماغی خۆم زهلامیکیش پێی وتبوو لێشی بده‌ی به‌ر هیچ ناکه‌وێ، به‌ڵام کاکهیونس به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆش باوه‌رت به‌و ئه‌نجامه‌ی لیژنهههبێ به‌خوا هینه‌که‌ی تۆش بته‌قێ هیچی لێ ده‌رناپه‌ڕێ!!! موژده‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌ده‌م پێت که‌ئه‌و شته‌ی جه‌نابت مههزهلهترین شتێک بووه‌له‌ساڵی 2010 خوێندبێتمه‌وه، ده‌ستخۆش هیج نه‌بی له‌و سهردهمهدهیان که‌سی هێناوهتهپێکهنین، ئهوهئهگهر دهکهسێک خوێندبێتیانه‌وه.
کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک/ دانیمارک
aghokkamaran@yahoo.com
Serdasht Osman
- بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان کرایەوە
- کەمپینێک بۆ ڕێگرتن لە دانانی هەر جۆرە یاسایەک کە ئازادی رادەربڕین و نوسین و ڕۆژنامەگەری بەرتەسک بکاتەوە لە کوردستان
- هەڵەی پیشەیی مەکەنە بیانو بۆ سەنگەرگرتن لەیاسای کاری رۆژنامەنوسی
- عبداللە پەشێو بۆ سەردەشت عوسمان
- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکان سه‌دان (سه‌رده‌شت)یان ئاماده‌کردووه
- هه‌ڵه‌بجه: چه‌ند چالاكیه‌ك له‌ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌رێوه‌چوون
- وهزارهتیرۆشنبیریرێگهلهبڵاوكردنهوهیكتێبێكیئاسۆ جه‌بار ده‌گرێت
- ستۆکهۆلم دووەمین ساڵیادی شەهید سەردەشت بەرز رادەگرێت
- کەمپینا ئازادی بۆ رۆژنامەنڤیس شێروان شێروانی سەرنڤیسکارێ كۆڤارا باشور
- بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ؟



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە