نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
مەستورە مەحمود: نامەوێت منیش وەك هەموان بە ناوهێنان ڕاتانچلەكێنم، دەمەوێت وێنە تازەكانی ئەم ووڵاتو كوردستانە سەیرو سەمەرەتان بۆ بنێرم، هەموو ئەو وێنانەی لە دواتانەوە جێماون و هەر ڕۆژە و بە جۆرێك ئێوە دووبارە و دەبارە دەبنەوە لەگەڵیشیا برینمان دەكولێنەوە و وێنەكەتان دێتەوە پێش چاومان.
ئێستا ئێوە تەنها نین كە شەهید بوون ئێستا هاوڕێتان زۆر بووە لە پیرەوە بۆ گەنج و منداڵ و تەنانەت خێزانداریش. بەڵام باوەڕبكەن هەموان وەك ئێوەیان بەسەر هات. ئەوانیش وەك ئێوە هەڵمەتی داكۆكیكردن لێیان گڕو كفێك بوو، ئەوانیش ماوەیەك ڕاگەیاندنەكانیان داگیركرد و دواتر باسیان نەما و تەواو بوو.
چەند ساڵ بەسەر شەهیدبونتان تێپەڕی تا ئێستاش مافی ئێوە نەسەنرایەوە تەنانەت بە تیرۆرستیش لە قەڵەم دران.
شەهیدانی (17/2) وا خەریكە ساڵیادیان دەكرێتەوە تا ئێستا بكوژانیان وەك بەرزەكی بانان دێن و دەچن كەس پێیان ناڵێت بەری چاوتان كلی پێوەیە. بێ لەوەش دێن ئەو كەسانە دەسگیردەكەن كە بەشداربوون.
دەمەوێت ئەوەتان پێ بڵێم ئێوە لە پێناو ئامانجێك یان باسكردنی هەندێك نەك هەموو گەندەڵیەكان قسەتان كرد ئاوایان لێكردن. ئەوانەی (17/2) ش داوای مافی خەڵكیان كرد و وتیان بەسە چیتر ماندوبووین لە دەست گەندەڵیتان . بەڵام ئاوایان پێكرا جا زیاتریان بكردایە ئەوا سلێمانی دەكرایە لافاوی خوێن.
ئێستا ئەم كوردستانە لە ناو بەرژەوەندی لایەنە سیاسیەكان نوقم بووە كەس بیری كەسی نیە جگە لەوەی ئۆپۆزسیۆنەكان جارجارە دەڵێن مافی گشتی بەس لەوەش ماندووبوین. چونكە بە قسەیان ناكرێت تەنانەت دەیانەوێت ئەوانیش پەلكێشی ناو كایەی گەندەڵی بكەن و ئەوانیش قایل بكەن كە ببنە برا بەشیان و ئیتر قسە نەكەن، جارێ ئەم وێنەیەیان ڕوون نەبۆتەوە. بە قسەیان دەكەن یان نا.
ئێستا ڕۆژنامەنووس زۆر زۆرە لە ژماردن نایەن، بەڵام زۆربەیان ئێوەن زۆربەیان بە زیندووی مردوون و خەفەكراون، ئەوانیش سەیر دەكەن دوای ئێوە چۆن مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەتان كرا هەمان شت بەرامبەر ئەوانیش دەكرێت. ئەوانی تریش بە سەر لایەنەكاندا دابەش بوون و پارە و ئیمتیازی زۆریان دراوەتی تا بێدەنگ بن.
بڕوا بكەن چۆنتان جێهێشت هەر وایە خراپتر بووە باشتر نەبووە ئەگەر لە چەند شتێكدا باش بووبێ لە چەندی تردا خراپتر بووە.
نامەوێت بەم قسانە برینتان زیاد بكەم. ئەمانە چەند وێنەیەك بوون پێویست بوو باسیان بكەم بەڵام دڵنیا بن لەگەڵ ئەوەی ئێوە شەهیدكران و جێتان هێشتین، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا مافی ئێوە و داوای ئێوە و خوێنی ئێوە وون كراوە، بەڵام ئەوە ڕوونە ئەمڕۆ بێت یان سبەی قەرز وون ناببێت هەر دەدرێتەوە خوێنی ئێوەش قەرزێكە و بە گەردنی ئەوانەوەیەوە كە ئاوایان لە ئێوەش و شەهیدانی(17/2)ش كرد، ڕۆژێك دێت پەنجەی پەشیمانی خۆیان دەقرتێنن و خوێنەكەی وێنەی ئێوە دروست دەكات.
لێرەشەوە ئەودیوی نامەكەم بۆ خەڵك و هەموو بەرگریكارانی مافی مرۆڤ و تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیشە.
دەمەوێت بەم نامەیەم بیری هەمووان بخەمەوە كە خوێنی ئەو شەهیدانە لە ئەستۆی هەمووانە كە نەهێڵین وون بێت.
ئەگەر هەمیشە باسیان بكەین بكوژانیان سەخڵەت بكەین و ئەوا ناهێڵین هەناسەی ئیسراحەت و بێ خەمییان بۆ خوێنی خەڵكی و ئەو شەهیدانە هەڵمژن. با لێرەوە نەهێڵین ژمارەی ئەو شەهیدانە زیاد بكات با هەموان داكۆكی بكەین و چیتر سازش نەكەین. با ئەوانەشیان بیر بخەینەوە كە ئەوان خەڵك كردنی بەم دەسەڵاتانە نەك خۆیان پشت تێكردنی خەڵكیش گەورەترین زیانە بۆ یان.
سهرچاوه / سایتی مانشێت
Serdasht Osman
- سهردهشت عوسمان له وتاریكدا"بێدهنگی تاڵهبانی، بۆته هۆی بڕیار دانی تاكلایهنهی مالكی"
- لهپهراوێزی دۆسێی سهردهشت عوسماندا... مهلا بهختیار له نیوان چهمکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- لهپهراوێزی دۆسێی سهردهشت عوسماندا... مهلا بهختیار له نیوان چهمکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- چۆنیهتی دۆزینهوهی نا و ژیان و وێنهی رۆژنامهنوس ( سهردهشت عوسمان ) له یهكێك له گهورهترین مۆزهخانهكانی دنیا له واشنتنی پایتهختی ئهمهریك
- دۆسێی سەردەشت عوسمان هی هەموومانە!
- ئەم گاڵتەجاری و سیناریۆیە بەسە!
- جەنگاوەری جەنگاوەری
- نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
- نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
- مهرگی ههرزان !



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە