مه‌رگی هه‌رزان !
به‌شدار عوسمان
هیچ كاتێك وه‌ك ئیستادا هه‌ستم به نزیكی مه‌رگی خۆم نه‌كردوه ،چونكه له‌شكرێكی فراوان له مافیا و سیخور و ئینسان كوژ ده‌بینم رۆژانه نمایشه‌كانی خۆیان نیشانم ده‌ده‌ن،كه به‌درێژایی 20 ساڵی رابردوو راهێندراون له‌سه‌ر كوشتن و بڕینی هه‌ناسه ئینسانه‌كان .
به‌عس هیَنده به به‌رنامه‌یه‌كی نا عه‌قڵانی تاكه‌كانی گۆش كرد, تا نه‌وه‌یه‌ك له فیدائی هیَنایه به‌رهه‌م,ئه‌وان كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی لۆژیك و مه‌نتق بوونی نه‌بیَت ,بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان ره‌ش و سپی و چاكه و خراپه‌و ترش و شیرین تیَكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن ,بۆ ئه‌وه‌ی تاكی گویَرایه‌ڵ و یه‌خسیر له زیادبووندا بیَت,بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاركردن نه‌بیَته‌مه‌شخه‌ڵی تاكه‌كان,به‌مانایه‌كی تر نه‌وه‌یه‌كی دورست كرد خاڵی له جوڵه و به‌رهه‌م ,لێواو لێو له خورافه و گویَرایه‌ڵی و بێ به‌رنامه‌یی ,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌هیَزترین وه‌سیله و میكانیزمی ئیفلیجكرنیان ئاویَته‌ی خۆیان كرد كه دین و كه‌لتور و داب و نه‌ریته,ئیتر وه‌كو بینیمان به‌عس به هه‌موو دڕندایه‌تیه‌كه‌ی تا دوایی سه‌ره‌و گوم بوونیشی به هه‌زاره‌ها گه‌نج و لاو ژیانی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی زیندووبونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دژه ئینسانیه,رۆژانه به دڕندانه‌ترین شیَواز لاشه‌ی ئینسانه‌كان له خویَن هه‌ڵده‌كیَشن و سه‌ریان له‌لاشه‌یان جیا ده‌كه‌نه‌وه وسه‌رچاوه‌یه‌كیش شك ده‌به‌رن و شه‌رعیه‌تیشی پیده‌ده‌ن.
ئیتر ئه‌و دیارده جه‌سته ئازار ده‌رانه, سه‌رباری ئه‌وه‌ی هۆكاری داسه‌پاندنی جه‌نگیَكی نه‌خوازراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای عیَراق و كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌روه‌رده‌كردنیَكی نا عه‌قڵانی و نا زانستی له پشتیه‌وه خۆی حه‌شارداوه كه فیَر كراوه ساده‌ترین گفت‌و گۆو نا تیَگه‌یشتن به په‌لاماردان كۆتای پبَنهیَندریَت,حه‌ز و ئاره‌زووی نزیكه‌كانی ئه‌و,ده‌بیَت له ژیَر كۆنترۆڵی ئه‌ودا بیَت,گویَرایه‌ل نه‌بوونی مناڵ و ئافره‌ت و خوشكه‌كانی ده‌بیَت به مه‌رگ كۆتای پیَبیت.
له كوردستانیش هه‌مان پرۆسه و به‌رنامه به‌ریَوه چوو,ده‌سه‌ڵات به شیَوازی جیاواز ئینسانه‌كانی كرده دوژمنی یه‌كتر,ته‌نانه‌ت له ماڵیَكدا برا و خوشكه‌كانی كرده دوژمنی یه‌كتر,هه‌مومان بینیمان كه سه‌دان برا و خوشك و باوك به ده‌ستی یه‌كتر كۆتایی به ژیانیان هات.
له‌م حاڵتانه‌دا كه‌سان و لایه‌نیَك سوود وه‌رده‌گرن كه هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندورست یه‌ك ناگریَته‌وه بۆ هه‌میشه كاریان له‌سه‌ر نه‌خۆشكردنی تاكه‌كان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و هاوكیَشه‌یه‌ش دریَژه به ته‌مه‌نی خۆیان ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌یان(هه‌ر بۆیه ته‌مه‌نی رژیَمه دكتاتۆره‌كان سه‌رباری ناره‌زایه‌تیه‌كی قوڵ و به‌هیز له نیَوخه‌ڵكدا ده‌یان و سه‌دان ساڵی خایاندووه) .
له قۆناغیَكداین كه هه‌موومان پیَویستیمان به پشودان هه‌یه, چونكه دیمه‌نه شه‌رم هیَنه‌ره‌كانی مه‌رگ ژیانی ویَران كردین,چاوه‌كانمان پیَویستی به بینینی ره‌نگی جیاوازتر هه‌یه,گویَچكه‌كانمان ده‌بیَت ده‌نگی جیاوازتر ببیستن, ئه‌گه‌رنا نه‌وه‌یه‌كی كویَرتروكه‌ڕتر ده‌بیَته نسیبی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه !
ئیستا له كوردستان مه‌رگ هێنده هه‌رزان بووه به‌راوورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ساكارترین كاڵا ,ده‌سه‌ڵات هیَنده تاكی ناته‌ندروستی به‌رهه‌م هیَناوه و له ده‌وری خۆی كۆكردوونه‌ته‌وه مه‌حاڵه ده‌نگێكی جیازازتر له ده‌نگه‌كانی خۆی به‌سه‌ریدا گوزه‌ر بكات ,ده‌نگه‌كه له ناخه‌وه ده‌رده‌هیَنیَت,پیاوه‌كان به چه‌قۆی قه‌سابیه‌وه په‌لاماری خیَزان و دایك و خوشكه‌كانیان ده‌ده‌ن,مناڵان به‌رد باران و له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ن,نزیكترین هاورێ به ئاسانی ده‌ستی ده‌چیَته گیان كیَشانی هاوریَكه‌ی... .
هه‌موو ئه‌و گیان لێسه‌ندنه‌وانه‌ی كه رۆژانه له كۆمه‌ڵگادا رووده‌دات ,له‌سه‌ر خودی ئه‌و كیَشه‌یه نیه كه له نیَوانیانه , له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ئینسانی قوربانی مه‌ترسیه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ( له‌گه‌ڵ ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئینسان نابێت گیانی لێبسه‌ندرێته‌وه ) ،به‌ڵكو ئه‌و عوقده سیاسیه‌یه و ئه‌و پاشخانه په‌روه‌رده‌یه‌ی كه ئه‌و تاكه‌ی له‌سه‌ر په‌روه‌رده كراوه له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پرۆژه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتداران به ده‌ستیانه‌وه‌یه بۆ بێ نرخ كردنی ئینسانه‌كان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست ,ده‌ورێكی باڵا ده‌بینێ بۆ ئه‌و قه‌تڵگایه و ئه‌و مه‌رگ هه‌رزانیه.
پرسیار ئه‌وه‌یه تاكه‌ی مه‌رگ له هه‌موو شویَنیَك ئاماده‌ی ده‌بیت؟ بۆچی ترس پانتایه‌كی فراوانی له‌روح و گیانمان داگیركردوه ؟ بۆچی هیچ هه‌ستیَكی ئینسانی ریَگر نیه تا ئینسانه‌كان له كۆتایی هیَنان به ژیانی ئازیزترین كه‌سیان په‌شیمان ببنه‌وه؟؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی سانایه,تا كاتێك كۆی سیسته‌مه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاو یاسا و ده‌ستور و ده‌سه‌ڵات دین و كه‌لتور و داب و نه‌ریت,كار له‌سه‌ر توند‌و تیژی و وونكردنی زمانی تیَگه‌یشتن و حیوار و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن بكه‌ن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكات كه وه‌كو ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه و وه‌كو ئه‌وان خه‌ون نابینن,مه‌رگ هه‌رزانتر ده‌بیَت و بكوژیش زیاتر ده‌بیَت و به مانایی ووشه‌ش مانایه‌ك بۆ ژیان نامێنیَته‌وه.
Serdasht Osman
- سه‌رده‌شت عوسمان له وتاریكدا"بێده‌نگی تاڵه‌بانی، بۆته هۆی بڕیار دانی تاكلایه‌نه‌ی مالكی"
- له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نا و ژیان و وێنه‌ی رۆژنامه‌نوس ( سه‌رده‌شت عوسمان ) له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی دنیا له واشنتنی پایته‌ختی ئهمهریك
- دۆسێی سەردەشت عوسمان هی هەموومانە!
- ئەم گاڵتەجاری و سیناریۆیە بەسە!
- جەنگاوەری جەنگاوەری
- نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
- نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
- مه‌رگی هه‌رزان !



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە