کەیسی سەردەشت عوسمان و پرسی پێکهێنانی لیژنە
بەهمەن عومەر: رۆژی4/5/2011 ساڵێک بە سەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسماندا تێدەپەڕێت، لە و رۆژەدا کە تەرمەکەی سەردەشت هێندرایەوە (6/5/2010)من لە ماڵپەڕی نوچەنێت نووسینێکم بڵاوکردەوە لەوێدا گوتم ئەگەر لیژنەیەک پێکهێندراو نەگەشتە هیچ
ئەنجامێکی رون و ئاشکراو لێکۆڵینەوە بەردەوام بوو ئەوە دەبێت بەرەی ئازادی خوازان و رۆژنامەنووسان بزانن کە ئیدی دەسەڵاتی کوردی هەنگاوێکی مەترسیداری هاوێشتوە رەوشی کوردستان چوەتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە، لە بواری ئازادی رۆژنامەگەۆیدا، بەڵام وا ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر ئەو تاوانەدا تێدەپەڕێت و جگە لەوەی کە لە دۆخێکی تەموومژاویدا بەجۆرێک لە جۆرەکان سەردەشت عوسمان بە تێوە گلان لەگەڵ گروپێکی تیرۆرستدا لە قەڵەمدرا، ئەوەش ئەوەندەی دیکە بووە هۆی نیگەرانی بەرەی ئازادی خوازان لە کوردستان و جیهاندا، بۆیە دواتر ئاسایش رایگەیاند کە ئەو کەیسە دانەخراوە و هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە ئەوە قسەی تیرۆرستێکە نەک ئەنجامی تەواوی لێکۆلینەوەکان، بە ڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان دوای ئەوە هیچ ئەنجامێکی دیکەی نەبووە، لەم رۆژانەدا کە ساڵک بەسەر ئەو تاوانە قیزەونەدا تێدەپەڕێت رەوشی رۆژنامەگەری کوردی بە قۆناغێکی ترسناکدا دەڕوات و هەر ئەمرۆ3/5/2011 رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور رەوشی رۆژنامەگەری لە کوردستاندا بە مەترسیدار لە قەڵەمدەدات و ئامارەکانیش باس لەوە دەکەن کە تەنیا لەماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 200 پێشێل کاری بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان کراوە، بۆیە لە ئێستادا رەوشی رۆژنامەنووس لە کوردستان لە دۆخێکی ترسناکدایەو رۆژانە رۆژنامەنووسان لە ژێر هەڕەشەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی ئەو دەسەڵاتەدان کە ئیدی توانای ئەوەی نەماوە بەرگەی ئازادی و نووسین بگرێت بۆیە من وەک خۆم پێم وایە لە داهاوی زۆر نزیکدا رەوشی رۆژنامەگەری و دۆخی ژیانی رۆژنامەنوس لە کوردستاندا لە سایەی ئەم دەسەڵاتە بەرەو دۆخێکی ترسناکتر دەچێت لەوەی کە ئێستا تێدایە بەتایبەتی کە دوای روداوەکانی 17شوبات دەسەڵاتی کوردی بە باشی لەوە گەشتوە کە ئیدی لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا ئەو پەردە لەسەر روخساری هەڵدراوەتەوە کە بتوانێت خۆی وەک دەسەڵاتێکی دیموکراس و بەرگری کار لە مافی مرڤ لە قەڵەم بدات دەسەڵاتێک کە تەنیا لە دوو رۆژدا 400 کەس تەنیا لە سلێمانیدا دەستگیر بکات و ئەشکەنجەیان بدات دەسەڵاتێک کە یەک راپۆرتی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری، مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مافی زیندانیان، مافی منداڵان ، مافی کەمئەندامان، گەندەڵی، هەموو راپۆرتەکانی دیکە نییە کە ئەم هەرێمە لە لیستی رەشدا نەبێت، بۆیە لە دۆخێکی وادا ئیدی ئەم دەسەڵاتە شەرمی لەوە شکاوە کە تۆمەتباری بکرێت بە پێشێک کردنی مافی رۆژنامەنووس بۆیە ئایندەی ئازادی رۆژنامەنووس زۆر رەش دەبینم لەم هەرێمەدا.
هەقە لەم کەیسەوە هەموومان لەوە تێبگەین کە ئەو لیژنانەش کە لەم رۆژانەدا دەسەڵات بەراست و چەپدا خەریکی دروست کردنیانە بە حساب بۆ بەدواداچوونی روداوەکان هیچیان لە لیژنەکەی شەهید سەردەشت زیاتر پێناکرێت و ئەنجامی (لیژنەی لێکۆلێنەوە و دەرخستنی راستیەکانی دوای 17 شوبات) کە چەند رۆژێکی کەم پێش ئێستا بڵاوکرایەوە ئەو قسەیەم ئەسەلمێنێت.
Serdasht Osman
- سهردهشت عوسمان له وتاریكدا"بێدهنگی تاڵهبانی، بۆته هۆی بڕیار دانی تاكلایهنهی مالكی"
- لهپهراوێزی دۆسێی سهردهشت عوسماندا... مهلا بهختیار له نیوان چهمکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- لهپهراوێزی دۆسێی سهردهشت عوسماندا... مهلا بهختیار له نیوان چهمکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- چۆنیهتی دۆزینهوهی نا و ژیان و وێنهی رۆژنامهنوس ( سهردهشت عوسمان ) له یهكێك له گهورهترین مۆزهخانهكانی دنیا له واشنتنی پایتهختی ئهمهریك
- دۆسێی سەردەشت عوسمان هی هەموومانە!
- ئەم گاڵتەجاری و سیناریۆیە بەسە!
- جەنگاوەری جەنگاوەری
- نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
- نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
- مهرگی ههرزان !



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە