كوردستان پێویستی به به‌رپرسیارێتی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه
نوسینی: مایكڵ ڕوبن
وه‌رگێڕانی: ئارام عزیز
له 2 ی دیسه‌مبه‌ردا ،به‌و بێیه‌ی باس ده‌كریت به هاندانی مه‌لاكان له نویژی هه‌ینیدا تیكده‌ران به‌نێو زاخۆدا بلاَوه‌یان كرد و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به سوتاندنی چه‌ندین دوكانی مه‌یفرۆشی و ئوتێل بكرێت دوكانێكی مه‌ساجیش تێك درا. له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوانانی پارتی دیموكرات هێرشیان كرده سه‌ر ئۆفیسه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و نوسینگه ئیعلامیه‌كانی له ده‌وروبه‌ری دهۆك و سیمێڵ. لیره‌دا ته‌نها یه‌ك كێشه هه‌یه كه چالاكوانێكی یه‌كگرتوو بۆم ڕوون ده‌كاته‌وه ” ئه‌وكاته‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له زاخۆ دوو ئیمامی هه‌بوو هه‌ر زوو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ر كار لابران” . پارتی دیموكرات مزگه‌وته‌كان ڕێك ده‌خات و وتاربێژی بۆ دائه‌مه‌زرێنێت”. ئیسماعیل عوسمان كه ئه‌و مه‌لایه بوو كه هانی نویژخوێنه‌كانی دابوو بۆ هێرش كردنه سه‌ر دوكانی مه‌ساجه‌كه به (هاولاَتی) ووت كه ئه‌و ڕقی له یه‌كگرتووی ئیسلامیه و ئه‌و پارتییه.
سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود به‌رزانی سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژیه‌كه‌ی كرد و په‌یمانی ئه‌وه‌یدا كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لیكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه پێك بهێنێت. به‌لاَم به‌داخه‌وه،به‌رزانی لیژنه‌یه‌ك داده‌نێت كه لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشكردنانه ده‌كات كه له دژی پارتی و ئاسایشه به‌جۆرێك هێرشبه‌ره‌كان له حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ن وه‌ك ئه‌و ڕێویه‌ن كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشكردنه سه‌ر ماڵی مریشكێك نێردراوه، یاخود وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا وان كه په‌یمانی لێكۆَڵینه‌وه له‌و هێرشكردنانه ده‌دات كه له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌كانی خۆیه‌وه كراونه‌ته سه‌ریان. له‌وانه‌یه به‌رزانی ڕاستگۆبێت به‌لاَم پاش چه‌ندین هێرشی هاوشێوه كه له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌ی و ده‌ربازبونیان له سزا و له هه‌ندیك حاڵه‌تدا له‌لایه‌ن خانه‌واده نزیكه‌كه‌یه‌وه بۆسه‌ر حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ڕۆژنامه‌نوسانی ئازاوه ئه‌نجام دران به‌رزانی له مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤدا میسداقیه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه.
ژماره‌ی ئه‌م لیكۆڵینه‌وه ئه‌نجام نه‌دراو و هێرشه سزانه‌دراوانه له دژی نه‌یاره سیاسیه‌كان له كوردستاندا له گه‌شه‌دایه. له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2005 دا هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر که‌مالی سه‌ید قادری نوسه‌ری نه‌یار و هاولاَتی نه‌مساییان خسته زیندانه‌وه. پاش دادگایی كردنێكی یه‌ك سه‌عاتی مه‌حكه‌مه به حیزبی كۆنترۆڵكراوه‌كه سزای 30 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر كه‌مالدا سه‌پاند. له‌وه‌ی كه ئایا ڕۆژنامه‌نوسیی دكتۆر كه‌مال پرۆفیشناڵه یاخود نا ئه‌وه ڕوونه كه پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه پرۆفیشناڵی نه‌بوو. ئه‌وه‌بوو كه قوباد تاڵه‌بانی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كه‌یسه‌كه‌ی به كه‌سانی نێو واشتنت دی سی گه‌یاند، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌بووبێت كه ئه‌و پێشێلكاریه ئه‌وه‌نده زه‌ق بوو كه ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد هه‌ستی به‌وه كردبوو كه وێنه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت زیاتر ناشرینتر ده‌بیت وه‌ك له‌وه‌ی بۆ سه‌ری ڕه‌ش ده‌بینرا.له‌كاتێكدا كه پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له كه‌یسه‌كه‌دا بینراوه پارتی دیموكرات كاردانه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی تێدا كردووه و تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له زۆرێك له‌و پێشێلكاریانه‌دا وایكرد كه نیگه‌رانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستاندا بێته ئاراوه.
پاش دوو مانگ له زیندانی كردنی كه‌مال چالاكوانه‌كانی پارتی دیموكرات له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به توندی هێرشیان كرده سه‌ر لقی یه‌كگرتووی ئیسلامی له دهۆك و كوشتنی سه‌ركرده‌ی ئه‌و لقه. ڕوداوه‌كه له كۆشكی سپی‌دا باسی لێوه كرا ، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستێكی نزم به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بۆش و چینی جێگریدا. به‌داخه‌وه له‌كاتیكدا به‌رزانی نیگه‌ران بوو به‌و وێنه‌یه كاتێك ده‌چێته ده‌ره‌وه پێی وایه ده‌بێت ئه‌و ڕێزه‌ی لێبگیرێت كه خۆی پێی وایه شایه‌نیه‌تی ، به‌لاَم زۆرجار بڕیاره‌كانی خۆیه‌تی كه له خراپترین حاڵه‌تی ئۆتۆكراتیدا ده‌بینرێنه‌وه و هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به خۆی و كوڕه‌كانی زیاتر له هه‌ر ئۆفیسێكی دیكه ده‌ورژێنێت كه زۆر به‌سه‌ریا هه‌ڵناده‌ن یاخود له پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌رزدا نایبینن.
له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌بیت كه به‌رزانی بڕوای وابێت كه ده‌توانێت له‌و تاوانانه ڕزگاری بێت ، كوردستانیش هه‌ر زوو ببێت به شوێنێكی زۆر مه‌ترسیدار بۆ ڕۆژنامه‌نوسان یاخود به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆكان كارده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیان به باڵه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی حیزبی سیاسیه‌وه نه‌بێت. له ساڵی 2008 دا سۆرانی مامه حه‌مه كه په‌یامنێری گۆڤاری لڤین بوو له‌مه‌ڵه‌كه‌ی خۆی له كه‌ركوك به گولله كوژرا، ئه‌مه‌ش پاش بلاَوكردنه‌وه‌ی چیرۆكێك له‌سه‌ر باندێكی له‌شفرۆشی كه خه‌لكی ناوخۆی و ئه‌ندامانی حیزبی تیدا به‌شدار بوون.چیرۆكه‌كه په‌یوه‌ندیدار و دژ به ئه‌وان بوو. ئاماده‌كاری ده‌زگا ئاسایشیه‌كانی كورد بۆ به‌كارهێنانی له‌شفرۆشی بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌رپرسه بیانیه‌كان زۆر ناسراو بوو له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا كاریان ده‌كرد و هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له دژی كۆلۆنێڵیكی ئه‌مریكی به‌كارهێنرا كه له هه‌ولێر جێگیر بوو.كه‌یسی كوژرانی سۆران به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی مایه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه به‌رپرسه كوردیه‌كان تا ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیدییان ئه‌نجام دابێت. نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه پاریزگاری تازه‌ی كه‌ركوكه هیچ ئاره‌زویه‌كی نیشان نه‌دا له شوێنكه‌وتنی كه‌یسه‌كه‌دا.
دوای دوو ساڵ له مه‌رگی سۆران فڕاندن و كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌دوایدا هات كه واپێده‌چوو په‌یوه‌ندی به‌و شیعره ڕه‌خنه ئامیزه‌وه بووبێت كه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی نوسیبووی.دوباره مه‌رگی سه‌رده‌شت بووه سه‌ردێڕی میدیاكانی جیهان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له به‌رپرسه كورده‌كان پێشبینی ده‌كرێت.له‌كاتیكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاشكراكرد و سه‌رده‌شتی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌بووه به‌لاَم تۆمه‌ته‌كانی حكومه‌ت هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پاڵپشتی نه‌بوو وه ئاماژه‌شیان به‌وه نه‌كرد كه چۆن ده‌كرێت تیرۆرسته‌كان ده‌توانن له ڕۆژی ڕوناكدا و له‌نێو حه‌ره‌می زانكۆدا قوتابیه‌ك له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێردا بفڕێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌و بازگانه‌ی پارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن ڕوبه‌ڕوو نه‌بنه‌وه.
ئایا ده‌سه‌لاَتی كوردی فێری ئه‌وه بووه كه ناتوانن به‌بێ ڕزگاربوون له ده‌ره‌نجامكان كه‌سێك بكوژن ،وه‌ك ئه‌و تراژیدیایه‌ی مانگی فێبرایه‌ری ڕابردوو ڕویدا و خۆیانی لێ به‌دوور بگرن.كاتێك كۆمه‌ڵێكی بچووك له خۆپیشانده‌ران به‌رد ده‌گرنه لقی پارتی له سلێمانی و چه‌كدارێك له‌ناوه‌وه‌ی بیناكه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه ته‌قه له قه‌ره‌باڵغیه‌كه ده‌كات و گه‌نجێك ده‌كوژێت. له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا توندوتیژی بلاَوه‌ی كرد و ده‌سه‌ڵاتی كوردی زیاد له دوازده كه‌سیان كوشت و چه‌ند سه‌د كه‌سێكیشیان بریندار كرد.له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسیدابیت ئه‌و چه‌كداره‌ی پارتی ده‌بێت له زینداندا بێت جا بۆ تاوانی به ئه‌نقه‌ستیش نه‌بێت له‌به‌ر كوشتنه‌كه‌یه.هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌ڕێز بێت له‌پاش توندوتیژیه‌كی له‌وجۆره له نوسینگه‌كه‌یدا نامێنێته‌وه ،به‌لاَم له كوردستاندا پاش به‌ده‌ستهێنانی نوسینگه‌یه‌ك له‌وانه‌یه جێهێشتنی زه‌حمه‌ت بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌مانای ڕیفۆرم خوازیش ئه‌و كاره بكرێت.
ئه‌وه‌ی كه ئایا یه‌كگرتوو به‌لای زۆرێك له كورده‌كان یاخود ولاَتانی ڕۆژئاواوه ته‌حه‌فوزی هه‌یه یان ڕادیكاڵیه نابێت ببه‌سترێته‌وه به‌و تونوتیژیانه‌ی له زاخۆدا ڕویاندا و پارتی تۆڵه له‌وان بسێنێته‌وه و له‌كاتێكدا هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ پارتیه. له‌وانه‌یه بارزانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردبێت به‌لاَم گه‌ر ئه‌و جددی بێت له‌سه‌ر قه‌بوڵ نه‌كردنی ئه‌و كاره ئه‌وا چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه كه ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ بیانگرێته به‌ر.
یه‌كه‌م هه‌نگاو بریتیه له له‌سه‌ركارلابردنی وه‌زیری ناوخۆ كه زۆره‌ی هێرشه‌كان به‌چاودێری ئه‌و ئه‌نجام دراون. گه‌ر پارتی جدی بێت له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی كوشتنه‌كه‌ی زه‌رده‌شت عوسمان ئه‌وا كه‌ریم سنجاوی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ڕێگه‌ی داوه كه ڕێگه‌ی به تیرۆریسته‌كان داوه كه بینه ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێره‌وه.له‌هه‌مان كاتدا گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان شانۆگه‌رییه‌ك بن ئه‌وا وه‌زیری ناوخۆ به‌رده‌پۆشی بۆ نه‌بونی یاسا ده‌كات كه‌وا له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسیدا ئه‌ركی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه گوێ به حیزبی تاوانبار و په‌یوه‌ندی خانه‌واده نه‌دات.
هه‌نگاوی دووه‌م ده‌بێت ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی هێزی ئاسایشی پارتی بێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌زگای هێزی پاراستنی هه‌ریمی كوردستانی عێراق كوڕه گه‌وره‌كه‌ی و جێنشینه‌كه‌ی بێت ده‌بێت دوور بخرێته‌وه. دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاتێك كوڕه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌ند بڕیارێكی لاوازی په‌یوه‌ندیدار به هێزی ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه دا دایك و باوكی یه‌كسه‌ر بۆ ئه‌وروپا دوریان خسته‌وه. ئه‌وه له‌وانه‌یه دادوه‌رانه نه‌بێت به‌لاَم ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه تاوانێك ئه‌نجام دراوه.
له كۆتایدا گه‌ر به‌رزانی ڕاست ده‌كات له‌و په‌یمانه‌ی كه ده‌بێـت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ته‌واو بێلایه‌نانه بێت . لێره‌دا له‌وانه‌یه بۆ بارزانی كاتی ئه‌وه‌بێت كه بانگی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیبلۆماته‌كان و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی غه‌یره كوردی و عێراقی و ئه‌و ئه‌كادیمیانه بكات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا سه‌رمایه‌دارییان نه‌بێت و لێكۆڵینه‌وه‌كان بگرنه ده‌ست. بارزانی ده‌یتوانی به‌ئاسانی هه‌موو پشتگیریه‌كیان بكات و ڕێگه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ر ئه‌ندامێكی حیزبێكیان پێ بدات و ڕازی بێت له‌سه‌ر پشتگیری كردنی ڕێنماییه‌كانیان. به‌لاَم ئایا به‌رزانی كاتێك له 2005 دا ئه‌و كێشه‌یه سه‌ری هه‌ڵدا له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كرداره ڕازی بوو كه‌وا له‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه ژیانی زۆرێك له خه‌ڵك ڕزگار بكرایه و پاشان كوردستانیش زیاتر پێش ده‌كه‌وت له ده‌سته‌به‌ركردنی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسادا.
سه‌رچاوه: http://kurdistantribune.com/2011/kurdistan-needs-accountability/
Serdasht Osman
- سه‌رده‌شت عوسمان له وتاریكدا"بێده‌نگی تاڵه‌بانی، بۆته هۆی بڕیار دانی تاكلایه‌نه‌ی مالكی"
- له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نا و ژیان و وێنه‌ی رۆژنامه‌نوس ( سه‌رده‌شت عوسمان ) له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی دنیا له واشنتنی پایته‌ختی ئهمهریك
- دۆسێی سەردەشت عوسمان هی هەموومانە!
- ئەم گاڵتەجاری و سیناریۆیە بەسە!
- جەنگاوەری جەنگاوەری
- نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
- نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
- مه‌رگی هه‌رزان !



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە