چۆن پارێزگاریی میدیای ئازاد له‌ناوده‌برێت
گێرفرید شپێرل*
له ئه‌ڵمانیه‌وه: دانا ی شه‌ده‌ڵه
ئه‌نجامدانی تاوان دژ به رۆژنامه‌وانان بریتی نیه له تاوانێکی ئاسایی. ئه‌م رسته‌یه له لایه‌ن رۆلاند بلێسه‌وه وتراوه.
بلێس راوێژکاری ڤیه‌نایه بۆ کاروباری رێکخراوی ئاسایش و هه‌ره‌وه‌زکاری ئه‌وروپا (ئۆ ئێس سی دی) Organization for Security and Co-operation in Europe
ناوبراو ئه‌م رسته‌یه‌ی له‌و بۆنه تایبه‌تیه‌دا وت، له هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی نۆڤێمبه‌ر2011دا له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مساوه سه‌باره‌ت به پارێزگاریکردنی ژیانی رۆژنامه‌نوسان بۆ پسپۆڕان رێکخرا بو.
بارودۆخ له‌وپه‌ڕی سه‌ختیدایه، چونکه له‌مساڵدا 94 که‌سی کارا له بواری میدیادا کوژراون، ژماره‌یه‌کی که‌م له‌و تاوانانه رونکراونه‌ته‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و ئینسانکوژانه‌ی بۆ کوشتنی رۆژنامه‌نوسان به‌کرێده‌گیرێن ریسک و سڵکردنه‌وه له کاره‌کانیاندا نابینن و به‌رانبه‌ر کوشتنی رۆژنامه‌نوسان پاره وه‌رده‌گرن.
مه‌شق و راهێنان به که‌سانێک تاکو بتوانن ژیانی رۆژنامه‌وانان بپارێزن له هه‌ندێک وڵات‌دا ده‌ستیپێکراوه، بۆ نمونه له کۆڵۆمبیا دا ده‌وڵه‌ت بڕه پاره‌یه‌کی بۆ راهێنانی ئه‌و مرۆڤگه‌له رۆژنامه‌نوسپارێزانه ته‌رخانکردوه تاکو دوایی ببن به بۆدی گارد.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت ویلیه‌م هۆرسلی (William Horsley) به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی -ئازادی میدیاکان- له زانکۆی شیفیڵد (Shhefield University) به‌ریتانیا له‌وه دڵنیایه که، تاوانکردن به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نوسان بریتیه له تاوانکاریی دژ به دیموکراسی.
کارل - ئۆیجن ئیببیرلێ (Carl-Eugen Eberle)ی ئێستاکه سه‌رۆکی ئینستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی پرێس (president of International Press Institut) (ئای پی ئای) و پێشتر داکۆکیکاری بواری مافناسی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانی - زێد دی ئێف - پێشنیازی دامه‌زراندنی دادگایه‌کی جیهانی تایبه‌ت به بواری میدیا ده‌کات.
ویلیه‌م هۆرسلی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ فرانک لا ریوی پسپۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له بواری ئازادی بیروڕا دا پێکه‌وه ره‌خنه له بێباکی ده‌وڵه‌تان و بایه‌خ نه‌دانیان به پارێزگاریکردن له ژیانی رۆژنامه‌نوسان ده‌گرن.
لاڕیو وتیشی: رۆژنامه‌نوسان مافی ئه‌وه‌یان له‌سه‌رمانه پشتگیری‌یان بکه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان یارمه‌تی هاوڵاتیانی مافخوراو ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵکی به مافی خۆیان بگه‌ن.
ده‌سته‌ی پسپۆرانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆشحاڵبون به ده‌ستپێشخه‌ری نه‌مسا له گه‌ڕان به‌دوای میکانیزمێکدا به‌هۆیه‌وه پارێزگاری له رۆژنامه‌نوسان بکرێت. بارودۆخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ناو خودی نه‌مسادا، بێجگه له چه‌ند حاڵه‌تێکی که‌م نه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی له ئاستێکی باش دایه. به‌ده‌گمه‌ن روده‌دات هه‌ڕه‌شه له رۆژنامه‌نوسان روداوێکی ده‌گمه‌نه.
زۆرێک له به‌شداربوه‌کانی ئه‌و سیمیناره نه‌یانده‌زانی له‌دوا‌ی ساڵی 2000ی زاینیه‌وه، وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و دادی نه‌مسا خه‌ریکی گه‌ڵاڵه‌کردنی یاساگه‌لێک بون له‌پێناو له قاڵبدانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییدا. دیاره ئه‌وکاره ده‌بو به‌هۆی له گۆڕنانی ئاسایشی رۆژنامه‌نوسان.
له‌ژێر په‌رده‌ی قه‌ڵاچۆکردنی تێرۆریزمدا یاساگه‌لێک دارێژران، ئه‌م یاسایانه به ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌یان نه‌ده‌گرتنه‌وه که تیرۆرکاریی ده‌که‌ن، ببه‌ڵکو ده‌وڵه‌ت رێگه‌ی به‌خۆی ده‌دا به‌و بیانوه‌وه چاودێریی بخاته‌سه‌ر هه‌ر که‌سێکه‌وه که مه‌به‌ستی ببێت.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌ی پۆلیس و دادوه‌ری گشتی که‌وته به‌رده‌ستیان بریتی بو له چوارچێوه‌ی به‌ربڵاوی یاسا له دژی رۆژنامه‌گه‌ریی ره‌خنه‌گر. ئه‌م راستیه له لایه‌ن دادوه‌ر و مافناسانیشه‌وه پشتراستکراوه‌ته‌وه.
میشائیل شپیندلئێگه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا و جێگری کانسڵه‌ر له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رۆکی پارتی گه‌لی مه‌سیحی -ئوێ فاو پێ-یه له‌لایه‌ک ده‌سپێشخه‌ری ده‌کات بۆ سازدانی سیمینار سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی داککۆکی کردن له ژیانی رۆژنامه‌نوسانی ئازاد، له لایه‌که‌ی دیکه‌وه بانوان: یۆهانا میکل-لایتنه‌ر و بیاتریکس کارل (هه‌ردوکیان وه‌زیرن و سه‌ر به‌هه‌مان پارتی ئه‌ون) کار بۆ لاوازکردنی ئازادی و که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی رۆژنامه‌وانپارێزیی ده‌که‌ن.
ئه‌م کاره دوڕویی و پارادۆکسه. هه‌ربۆیه‌شه داوای هه‌ڵوێستێکی رون له شپیندلئێگه‌ر و پارته کۆنه‌پارێزه‌که‌ی ده‌کرێت، تاکو بزانرێت ئایا لایه‌نگری میدیای ئازادن یان نا.
*گێرفرید شپێرل: له ساڵی 2007 وه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی لیبراڵی -دێرستاندارد-ه. شپێرل له ساڵی 1941دا له ئۆبه‌رتسایرینگی هه‌رێمی شتایه‌رمارکی نه‌مسا دا له دایکبوه و له ساڵی 1988دا به هاوکاری -ئۆسکار برۆنه‌ر- یه‌که‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی -دێر ستاندارد- یان ده‌رکردوه.
سه‌رچاوه: دێر ستاندارد
سبەی
Serdasht Osman
- سه‌رده‌شت عوسمان له وتاریكدا"بێده‌نگی تاڵه‌بانی، بۆته هۆی بڕیار دانی تاكلایه‌نه‌ی مالكی"
- له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نا و ژیان و وێنه‌ی رۆژنامه‌نوس ( سه‌رده‌شت عوسمان ) له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی دنیا له واشنتنی پایته‌ختی ئهمهریك
- دۆسێی سەردەشت عوسمان هی هەموومانە!
- ئەم گاڵتەجاری و سیناریۆیە بەسە!
- جەنگاوەری جەنگاوەری
- نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
- نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
- مه‌رگی هه‌رزان !



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە