لەزاری خامەکەی (سەردەشت عوسمان) ەوە...
نووسینی: سۆران عەبدولقادر کۆستە
بەر لەهەر شت، سەری ڕێز بۆ شەهیدێکی تری قەڵەم، بۆ دەنگێکی تری ئازا دژ بەتاوانێکی تری ترسنۆکانەو پڕ شەرم.
بەیانی 4/5/ 2010 بوو خامە لەبەر خۆیەوە دەستی پێکرد:
"من و شەهید دواساڵی زانکۆمانە و ئەزموونەکان تەواو دەکەین ئەمڕۆ دوای لەماڵ چوونەدەر بەرەو زانکۆ خەیاڵمکرد، لەمەوپاش من و نووسەر پێکەوە دێین و دەچین، بولبوول ئاسا ئازادانە دەچڕین. سەرەدەشت گیان، سەرەی هاوعەشقی من، تۆ بێژە و منیش خوێنی دڵمت بۆ دەکەمە سەر نامەکانی بەردەمت. ئیتر بابەهەموو ئەو زمانانە بنووسین کەپڕن لەعەشقی نووسین، کەپڕن لەجوانییەکانی ژیان، کەبەهرەمەندن لەئازادی بیروڕاو جیاوازی بۆچوون. تۆ بۆم بڵێ و منیش دەینووسمەوە، بەڵێن بێت لەگەڵتا پێکەوە تا پیر و خەڕۆ دەبین دوو عاشقی لاپەڕە و ئازادی بین، دە تۆش بڵێ "بەڵێن". ئەم ڕۆژنامەو ئەو ڕۆژنامە پڕ دەکەینەوە، لەگۆڤاردا دەنووسین، کتێبی خۆمان چاپدەکەین.. باوەڕم پێبکە هەر چۆن ناوی عاشقەکەتم لەخەیاڵی دڵداریدا هەڵکۆڵیوە، ئاوا بەجوانترین خەت ناوی مناڵەکانت بۆ دەنووسمەوە، بەئارەزووی تۆ.. تۆ بەڵێنم بدەرێ، پێکەوە هاوعەشقی نووسین بین، من ناخەوم پێکەوە هەر دەنووسین..
لەناکاو خامە پرسی: "سەرەگیان سەرەی عاشق ئەم بەیانیە بەرچاییت کردوەتەوەتەوە؟".. "تکایە بەسکی ناشتا بێزارانە یاری بەلاشەی پڕ هەستی من مەکە، ئەمڕۆ ڕۆژێکی درێژە"..
خامەی داماو، خامەی بێئاگا، وەک منداڵێکی بێگوناه و چاوەڕوانی چیرۆک، نەیدەزانی ئەوە دوا گفتگۆی نێوانیانە و ئێستا هەر چاوەڕوانە سەردەشت بێتەوە و پێکەوە خەونەکانیان تەواوبکەن، ئەم چیرۆک بۆ ئەو بخوێنێتەوەو ئەویش بەزمانێکی جوان بینووسێتەوە.. خامە لەزمانی تر بێزار بوو بوو، خامە لە (زمانء پەنجەکانی سەردەشت) ەوە چێژی نووسین و وەرگێڕانی کردبوو.. خامە هندێ جار دەسڵەمیەوەو هەندێ جاریش بەور ئاسا دەکەوتە ڕێ.. ئیدی لەسەر مێزەکەی بەردەمی شەهیدەوە وەک مناڵێکی پێگرتووی نوێ سەمای دەکرد... بەڵام ئەم لەبری ترپەی پێ هەناسەی وشەی هەڵدەڕشت.. ئەو ساتانەی سادە دەدوا ڕۆژنامەکان بەڕەنگی زمانی سەردەشتەوە دەتریقانەوە.. ئەو ساتانەش چابوگ دەبوو ڕکابەریی پێنووسەکەی سۆرانی شەهیدی دەکرد و پێی دەوت: "هاوڕێ لەنێو نەوەی نوێدا نایەڵم تۆ تەنیا بیت، دەگەمە لات و پێکەوە بەهەموو بەعسێکی تیرۆریست دەڵێین: ئێمە زۆرتر دەبین ئێوە کەمتر و کەمترین. تاڕۆژێ دێ خوێنی خامەو نووسەر پێکەوە دەبینە هەور، دەبینە لافاو، تا بەسەر کۆتەی پیرە دارەوە چاوچیسکۆکان زەندەقتان لەناوەکانمان بچێ".
دوای دوو ڕۆژی ڕەش لەکونێکی زۆر تاریکا، لەناو لەپی دەستی جەلادێکی هەست کوێر و هزر باریکا.. لەناکاو هەواڵی تەرمی سەردەشت گەیشتە خامەی بێکەس. ئەو خامەیەی کەس نازانێت لەکوێ جێ ماوە؟ لەسەیارەیەکی جام نووتەکا، لەپۆستاڵی سەربازێکی ناوبازگەیەکی خەمساردء شەریکا، لەوڵاتێکی بێ ئاسایش و پڕ لەعەسکەرو پڕ لەخانەی ئەمنیء دەزگای نایاساییدا، ئەوەی لەگەڵ تەرمی ڕۆژنامەنووسدا گەڕایەوە وەسێتێکی خامەبوو بەتەوێڵی شەهیدەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەڕۆحی سەردەشتء هەموومان نووسی: کەس نەمفرۆشێت، قەڵەم سازەی بەسەء ئیدی ئەوانەی دەربارن شوورەییە بۆتان باسی ئازادی مکەن. بمدەنە دەست یەکێک تاسەر ئازادانە بنووسێ، بمدەنە دەست ئەوکەسەی چیتر لەزەبر و لەشەهید بوونیش ناترسێ.
Serdasht Osman
- سهردهشت عوسمان له وتاریكدا"بێدهنگی تاڵهبانی، بۆته هۆی بڕیار دانی تاكلایهنهی مالكی"
- لهپهراوێزی دۆسێی سهردهشت عوسماندا... مهلا بهختیار له نیوان چهمکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- لهپهراوێزی دۆسێی سهردهشت عوسماندا... مهلا بهختیار له نیوان چهمکی دیموکراسی لیبرال وتۆلیتاردا
- چۆنیهتی دۆزینهوهی نا و ژیان و وێنهی رۆژنامهنوس ( سهردهشت عوسمان ) له یهكێك له گهورهترین مۆزهخانهكانی دنیا له واشنتنی پایتهختی ئهمهریك
- دۆسێی سەردەشت عوسمان هی هەموومانە!
- ئەم گاڵتەجاری و سیناریۆیە بەسە!
- جەنگاوەری جەنگاوەری
- نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
- نامەیەك بۆ سەردەشت و سۆران
- مهرگی ههرزان !



سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە