دەستپێک | وتار | بەرز و بەرێزە، یادی سەردەشت عوسمان!!!

بەرز و بەرێزە، یادی سەردەشت عوسمان!!!

By
قەبارەی فۆنت: Decrease font Enlarge font
بەرز و بەرێزە، یادی سەردەشت عوسمان!!!

سەردەشتیان کۆشت بۆ کوشتنی ئازادی و ترساندنی ئازادیخوازان. سەردەشتیان کوشت تا بەڵکو خۆێان بپارێزن لە شەپۆلی رقی پەنگ خوادوی دەێان ساڵەی جەماوەری چەوساوەی کوردستان. سەردەشتیان کۆشت تا پێش بە هەڵوەشانی قودسیەتی درۆینەی بنەماڵەێەکی گەمژە و لۆمپن و خوێنڕێژ و تاڵانچی بگرن. سەردەشتیان کوشت تا لە دوریشەوە و تەنانەت لە دەرونیشەوە کەس نەوێرێت باسی خۆشەویستی و خۆشویستنی کچکەی بارزانی بکا. بەڵام بە کوشتنی سەردەشت رەوتی رسوایییان، هەڵوەشانیان، زەلیل بونیان، خێراتر و بە هێزتر و فراوانتر و بەریتر لە جاران دەستی پێ کرد، بە جۆرێک کە وەک هەمو دیکتاتۆرەکانی مێژو تەنیا بە کۆشتار و گرتن و زیندان و شکەنجە ترۆر خۆێان راگرتوە.
ساڵ یادی سەردەشت بوەتە خەمێکی قۆرس و ترسێکی تۆقێنەر لە گیان و قەڵای ستەم و وجودیاندا. سەردەشت بو بە سومبولی ئازادی و خۆشەویستی، ئەوان بون بە پەن و پەست و جێگای نەفرەت. ناوی سەردەشت بو بە ئەستێرەی سنگی کچان و گوڵی سەر دڵی کوڕان بۆ عەشق و خۆشەویستی، ناوی ئەوان چوە لیستی خوێریترین خوێرێژەکانی مێژوی بەشەر. بە سەدان دایک و باوکی چاوکراوەی کوردستان لە بەر خۆشەویستیی سەردەشت ناوی منداڵە تازە بوەکانیان ناوەتە سەردەشت و، بە سەدانیتر ناوی خۆێان و منداڵەکانیان کە هاوناوی ناوەکانی ئەو بنەماڵەێەن گۆریوە و دەیگۆرن.
ئەگەر جاران یەک سەردەشت جاروبار وتارێکی لە رۆژنامەکەیدا دەنوسی و باسی خوشویستنی کچەکەی بارزانی و گەندەڵی و گەمژەیی دەسەڵات و بنەماڵەی بارزانی دەکرد، بە کوشتنی سەردەشت ئێستا بە لەحزە و لە هەر لەحزەێەکدا بە هەزاران سەردەشت لە رۆژنامە و رادیو و تەلەویزیون و فەیسبوک و پالتوکەوە وتەکانی سەردەشت دەنوسن و دەیڵێنەوە.
لە ساڵ یادی سەردەشتی بوێر و بە هەیبەتدا، هاوکات یادی کارنامەی خەێانەت و خوێناوی و درندەییەکانی دەسەڵاتی کوردی و بنەماڵەی بارزانی دەر حەق بە میلەتی کورد دەکرێتەوە. یادی سەردەشت بۆ سوێند خواردن بە خوێنی سەردەشت بۆ نەسرەوتن و بەردەوام بونی رێاکەی تا گەیشتن بە ئازادی، وە یادی دەسەڵات و بنەماڵەی بارزانی بۆ نەفرەت و بێزاری و بریاردانی وەلانانیان.
یادی سەردەشتی گەنج و عاشقی کرێکاران و زەحمەتکێشان و عاشقان، دوبارە ئاگری رقی لە دەرونی هەموان دا بڵێسەدار کرد. راستە سەردەشتیان کوشت، بەڵام یاد و ناوی سەردەشت ئەمرۆ ئەو پیک و چەکوشەێە کە دەسەڵاتی جەهل و گەمژەکان لێی تۆقیون و دڵنیان لە سەریان دەدرێ و بە دەردی زوحاکیان دەبا.
هەر ئێشتا بە هەزران هەزار سەردەشت لە خوێنی سەردەشت رواوە و چاویان لە چاوی دیکتاور بریوە، وە بە بزەێەکی ژەهراوی خەت و نیشان بۆ ترسنۆکانی ماساوچی و سیاسەتبازانی ساختەچی و هەلپەرەستانی بێ شەرمی پاساوگەر دەکێشن. بە هەزاران سەردەشت قورس و پتەو پێ لەسەر رێگاکەی سەردەشت دادگرن، ددانەکانیان لەسە یەک دادەنێن و باوەریان بە خٶێانە و سرودی: "ئامانجت ئامانجمانە- رێگات رێگامانە سەردەشت" دەڵێنەوە تا گەیشتن بە ئامانج، ئامانجێک کە چیتر نە نیشانەێەک لە جەلاد هەبێ، نە شەرمەزاریی هاوکاری لەگەڵ جەلاد، نە رفاندن و ترۆر، نە کوشتن و شکەنجە، نە درۆ و ماساوچیەتی، نە گەندەڵی و پەستی و هەڵاواردن.
ترۆر کردنی سەردەشت راستە داخی ناێە سەر دڵی هەمومان، بەڵام لە لاێەک بو بە پشتێنەی یەک بونمان لە دژی بێداد و، لە لاێەکی دیکەوە ناوەرۆکی درندانە و دژی ئینسانیی دەسەڵاتی کوردیی بە گشتی و بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی نمایش کرد، ناساندی و رسوای کرد. هەروەها پەستیی ئەو کەسانەی نیشاندا کە بۆ پارە و پلەێەکی هاکەزایی خۆێان و کەرامەتی خۆێان فرۆشتوە و بێذەنگی لە ترۆری سەردەشتەکان و سۆرانەکان دەکەن. ترۆری سەردەشت زیاتر گومانەکانی لای جەماوەر رەواندەوە بەرانبەر بە دەسەڵاتی نەگریسی کوردی و بنەماڵەی بارزانی، وە ئاشکرای کرد کە ئەم دەسەڵاتە و ئەم بنەماڵەێە هیچ مەنتقێک سەریان ناچیت و چاک نابن.
بە ترۆری سەردەشتەکان و کوشتاری ئەم راپەرینە دوایی، بەم راستیە دەگەین کە تەنیا رێگای گەیشتنی جەماوەری کوردستان بە ئازادی و عەدالەتی ئینسانی، وەلانانی ئەم دەسەڵاتە دینی و ناسیونالیستیەێە بە سەرۆکاێەتی رێبەرانی ئەحزابی دینی و قەومی.
یادی سەردەشت بەرز و بەرێز بێت!
بژی ئازادی.

بەشدار لە وەلامدانەوەکانی سەنج سەرنج (0 نێردرا)

سەرجەم: | خستنەڕووی:

سەرنجێک لەسەر بابەتەکە بنێرە

  • Bold
  • Italic
  • Underline
  • Quote

تکایە ئەوە کۆدەی کە لە وێنەکەدا دیارە بینوسە:

Captcha
  • بینێرە بۆ هاوڕێیەک بینێرە بۆ هاوڕێیەک
  • دەقی چاپکردن دەقی چاپکردن
  • دەقی سادە دەقی سادە

دەستەواژە:

هیچ دەستەواژەیەک نیە

ئەم بابەتە هەڵبسەنگێنە

0